پیرۆزبایی
له ئێوه‌ش، له‌نگۆش، ژوهڕاژی
له ئێمه‌ش، له‌مه‌ش، ژمهڕاژی
له هه‌موان، له هه‌موومان، ژ هه‌میان
هه‌موو
ساڵێ
به خۆشی
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده
له‌وانه‌یه جیاوازیێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێ له نێوان ئه‌و بڵاگهی خۆم و زۆرێك له‌و بڵاگانهی كه زیاتر شه‌وچه‌ره‌و قسه‌ی نه‌سته‌ق و زۆرجاران زیاتر كات به‌سه‌ربردن و شتی له‌و بابه‌تانه بێ.
به‌داخه‌وه من نه كارامهم له‌و شێوه گاڵتهجاڕیهو نه له قسه‌ی نه‌سته‌ق و نه كاتیشم زۆره كه له‌و بگرهوبێنهیه به‌سه‌ری به‌رم. بۆیه‌ش كه سه‌ر به هه‌ندێك له‌و بڵاگانهدا ده‌كه‌م، له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی نه‌سته‌ق یا هه‌ندێ جار له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی قۆڕ زیاتر له ده یا پانزه‌و زیاتریش وه‌ڵام و كۆممێنتی جۆراوجۆر ده‌بینم، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بڵاگهكه نه‌خوازه‌ڵا جینسی ناعیم بێ ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه گۆڕه‌پانه‌كه‌ی چه‌ند قه‌ڵه‌باڵغ ده‌بێ. به‌ڵام به‌داخی گرانه‌وه خه‌ڵكی جیددی و به‌دوای پرسیاری جیددی و وه‌ڵامی جیددیدا بگه‌ڕێ نه‌ك هه‌ر كه‌من وه‌خته بڵێم زۆریش ده‌گمه‌نن و كه‌م وایه له‌و بڵاگانه شتی جیددی بوڕوژێنرێ.
من له‌و ئه‌زموونه‌ی خۆمدا پێشتر له‌گه‌ڵ بڵاگی ڤه‌ژین و ئێستاش لێره، زۆر ده‌گمه‌ن وابووه كه‌سانێك بێن كۆممێنت بنوسن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌وروژێنرێن. ده‌مگووت له‌وانه‌یه شته‌كانی من تا ڕادده‌یه‌ك هزرو ڕاوبۆچوونی كه‌سێتی خۆم بن و خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه نوسینانه زۆر زه‌وقیان نه‌بێ، به‌ڵام گه‌یشتوومه‌ته نیمچه قه‌ناعه‌تێك كه هه‌موو ئه‌و بڵاگانهی شت ده‌وروژێنن و پرسی جیددی تێدا بڵاوده‌كرێنه‌وه میوان و ڕێبواریشیان كه‌من. یه‌كێك له‌و نمونانه (بڵاگی ڕوانین)ه به هاوكاری كۆمه‌ڵێك براده‌ر ده‌یه‌وێ شتی جیددی بوڕوژێنێ و قسه له كۆمه‌ڵێك پرس بكات، به‌ڵام تا ئێستا كۆممێنتی كه‌سێكی غه‌یری خۆیانم نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش به ڕاستی جێگای داخه. ئه‌و دیارده‌یه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م ده‌بات كه له‌مه‌ودا زۆر ببڕای ببڕای نه‌بێ سه‌ر به بڵاگهكاندا نه‌كه‌م، هی خۆشم هه‌روا به‌ره‌و سستی ببه‌م.
هیوادارم له‌سه‌ر وڕوژاندنی ئه‌و پرسه كۆمێنتم بۆ بێن و ببێته جێی قسه‌و باس.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش بڵاگی ڕوانینه
http://www.rwanin.blogspot.com/
ئه‌گه‌ر ئه‌و جیهانه به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌رامبه‌ر بكه‌ین له‌گه‌ڵ گوندێكی بچكۆڵه كه دانیشتوانی 100 كه‌س بن، ئه‌وا ئه‌و گونده له‌و كه‌سانه پێك دێ:
· 57 ئاسیایی، 21 ئه‌وروپایی، 14 ئه‌مه‌ریكایی (باكوور‌و باشوور)، له‌گه‌ڵ 8 ئه‌فریقایی.
· 57 ژن و 48 پیاو.
· 70 كه‌سی ڕه‌نگی هه‌مه جۆر و 30 ڕه‌نگ سپی.
· 30 كریستیان و 70 كه‌سی نا كریستیان.
· 89 كه‌سی ئاسایی و 11 هۆمۆ.
· 6 كه‌س 59% جیهانی پێشكه‌وتوو پێكدێنن.
· 6 كه‌س خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانن.
· 80 كه‌س بێ خان‌و و جێگا و ڕێگان.
· 70 كه‌س نه‌خوێنده‌وارن.
· 50 كه‌س پشت به غه‌یری خۆی ده‌به‌ستی.
· 1 كه‌س ده‌مرێ.
· 2 كه‌س له دایك ده‌بن.
· 1 كه‌س كۆمپوتهرێكی ده‌بێ.
· 1 كه‌س دیبلۆمێكی هه‌بێ.
هه‌ركاتێك به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای جیهان بكه‌ین ده‌بینین یه‌كترقبولكردن و خوێندن گرنگترین ده‌سته‌واژه‌ن بۆ جیهانێكی باشتر‌و پێشكه‌وتووتر.
ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و به‌یانیه به ته‌ندروستیه‌كی ته‌واو له‌خه‌و هه‌ڵسایت، ئه‌وا تۆ به دڵنیاییه‌وه باشتری له یه‌ك ملیۆن كه‌سی كه له ڕۆژانی داهاتوودا له‌به‌ر نه‌خۆشی له به‌ین ده‌چن.
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رگیز دووچاری جه‌نگ و دابڕان و برسیه‌تی و برینداری نه‌بووبی له ئه‌نجامی شه‌ڕو كوشتار ئه‌وا تۆ له 500 ملیۆن كه‌سی ئه‌و جیهانه باشتری.
ئه‌گه‌ر تۆ بتوانی بچیته كڵێسایه‌ك یان هه‌ر په‌رستگایه‌كی تر بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن بكه‌ی، یا بگیرێی یا ئه‌شكه‌نجه بدرێی یا بكوژرێی، ئه‌وا تۆ له 3 میلیارد كه‌س خۆشبه‌خت تری.
ئه‌گه‌ر تۆ توانای دانانی خواردنت هه‌بێ له یه‌خچاڵ، بتوانی جل و به‌رگ له‌به‌ر بكه‌یت، خانووت هه‌بێت، جێگایێكی خه‌وتنی ئاسووده‌ت هه‌بێ ئه‌وا تۆ له 75% دانیشتوانی سه‌ر ئه‌و زه‌ویه ده‌وڵه‌مه‌ند تری.
ئه‌گه‌ر تۆ ژماره‌ی بانكی خۆت هه‌بێ، یا هه‌ندێ پاره‌ی كاشت له جزدانهكهتدا هه‌بێ، یا هه‌ندێ پاره‌ت له سندوقێك دانابێ، ئه‌وا تۆ یه‌كێكی له 8% ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سه‌ر زه‌وی.
له ماڵپه‌ڕێكی هۆڵه‌ندی وه‌رگیراوه
ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌مڕۆ له هێمن عبدالله‌وه گه‌یشته ده‌ستم، منیش لێره وه‌كو خۆی به خۆشیه‌وه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئێرانییه‌کان هێرشێکی ئه‌له‌کترۆنییان کرده سه‌ر وشه‌ی ( که‌نداوی عه‌ره‌بی) له ماشێنی گه‌ڕانی گوگڵ دا ، ئه‌ویش به چێ‌کردنی لینکێک به‌و ناوه‌وه که هه‌موو وێب و وێبلاگهکانیان دایاننا و ئه‌وه‌نده کلیکیان له‌سه‌رکرد که به قه‌ولی خۆیان که‌نداو بووه‌وه به فارسی !! ..
ئێستا کوردیش خه‌ریکی هێرشێکی له‌وجۆره‌ن بۆ سه‌ر وشه‌ی ناقۆڵای ( باکوری عیراق ) ، که بێگومان مه‌به‌ست لێی باشوری کوردستانه و ڕۆژانه له مێدیای جیهانیدا دوباره ده‌بێته‌وه .
هێنده‌ی من ئاگاداربم بلاگنووسی کورد بۆمبه‌که‌یان چێکردووه و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شیان نییه که‌س پاداشتیان بداته‌وه ، ته‌نها شتێک که ده‌یانه‌وێت کلیک کردنێکی ساده‌وساکاره له‌سه‌ر لینکی باکوری عیراق ، هه‌رچه‌ند زۆرتر کلیک بکه‌یت چاتره !! ..
....
بلۆگی ( هه‌رێمی هیچ ) زۆر جوان لینکی داوه‌ته ئه‌و بۆمبه ئه‌له‌کترۆنییه ، پێشنیار ده‌که‌م شێوازه‌که‌ی ئه‌و بکرێته ستاندارد و هه‌موو وێبلاگ و وێبسایته کوردییه‌کان بێ ده‌ستکاری داینێنه‌وه:
ئه‌وه ئه‌ڕۆی بۆ باکوری عیرراق؟
نه‌وه‌ڵا ئه‌ڕۆم بۆ باکوری عیراق
دهوهڵلا وامزانی ئه‌چی بۆ باکوری عیراق!
http://www.northerniraq.info
میلله‌تێك نه‌خوێنێته‌وه ناشتوانێ بیربكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیریش نه‌كاته‌وه ناتوانێ ڕه‌فتاری ڕاست و دروست و به كه‌ڵك و به فهڕیش بنوێنێ. بۆیه "من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م" ئه‌و هوشیاریهیه كه هه‌موو ئینسانێك له ئاكامی بیركردنه‌وه‌دا دوڕیانهكانی ڕاست و چه‌وتی بۆ ڕوون ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش نه‌بێ دواتر ڕاستیه‌كان ده‌رك ده‌كات.
باوه‌ڕبوون به بزمار كوتان له قاپی دارێك، بینینی له‌زه‌ته له ئازاردانی بوونێك ئه‌گه‌ربه مه‌به‌ستیش نه‌بێ. بوونی قهناعهتێكه له وههم و خورافه به‌ده‌ر به‌رهه‌مێكی تری لێ نادورێته‌وه. ئاكامی بوونی ئه‌و دۆگما ناشیرینانه‌یه كه هه‌موو مێشكی خه‌ڵكی داپۆشیوه‌و په‌رده داپۆشیوهكانیش ژه‌نگخواردوو بوون و تا ئه‌و بزماره له قاپی داره به‌سته‌زمانه‌كه ههڵنهكهنین و له مێشكی هه‌واداری ئه‌و بزماره و ئه‌و بیروباوه‌ڕه نه‌ده‌ین هوشیار نابێته‌وه‌و خۆی نادۆزێته‌وه.
ئاخر ئومێدی چمان به گه‌نجێك بێ كه پێی وایه ئه‌و بزماره له‌و داره بكوتێ ئێش و ئازاری ددانی ده‌ڕواو نامێنێ. هه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ش بوو تا دوێنێ تفه‌نگ له شان بوو سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له حیزبه شه‌ڕڤانه‌كانی ده‌پاراست.
خۆ زۆر شتی تریش هه‌ن وه‌كو بزمار ئاگاشیان له خۆ نیه دهشپهرسترێن.
ئه‌ی وههم خۆزگا هه‌ر جارێك، ته‌نها جارێك ده‌ستم پێت ڕادهگهیهشت، به‌ڵێن بێ دهمگرتی و هه‌لا به هه‌لام ده‌كردی، هه‌پرون به ههپرونم ده‌كردی، ورد‌و ههراشم ده‌كردی، په‌ل په‌لم ده‌كردی، پارچه پارچه‌م ده‌كردی، دهمكردی به تریته، دهمپروچاندیهوه، دهمكردی به ڕیتك، دهمكردی به جیق، وه‌كو دهستونوێژ دهمشكاندی، هه‌ر پارچهیهكیشم بۆ وههمخانهیهك ده‌بردی. ئه‌وجار چ ده‌بوو با ببێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: ئه‌م بزمار له داركوتانه به‌شێكی به‌رنامه‌ی پشووی هه‌فته بوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10/12/04 په‌خش كرا. له گوندی داره بزمار ئه‌وه‌ی ددانی بێشێت، ده‌چێته ئه‌و گونده‌و بزمارێك له‌و داره ده‌كوتێت. هه‌ندێك خه‌ڵكی خێرومهندیش به‌رده‌وام بزمار ده‌به‌ن له تاقه دوكانی ئه‌و گونده بۆ خێروخێرات دایده‌نێن.
ئه‌مڕۆ له هۆڵه‌ندا ڕاگه‌یه‌نرا كه (فرانس فان ئانرات)ی به ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندی دوێنێ له ئه‌مسته‌ردام ده‌سگیركراوه.
ده‌زانن ئه‌و به‌دعه‌مه‌له كێیه؟
ئه‌و تاوانباره له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دووی هۆڵه‌ندا حاشای له فرۆشتنی ئه‌و گازه ژه‌هراویانه نه‌كرد. به‌ڵام حاشای له‌وه ده‌كرد كه نه‌یزانیبێ ئه گازانه بۆ چ به‌كارهێنراون. تا ڕۆژنامه‌وانه‌كه ڕه‌دی دایه‌وه و گوتی: چۆن نه‌تده‌زانی؟ ئه‌ی نه‌تده‌زانی ئه‌و گازانه بنچینه‌ی پێكهاته‌ی هه‌مان ئه‌و گازه ژههراویانهن كه عیراق دژی كورد به‌كاری هێناون؟ ئینجا زمانی تێكئاڵاو، كه‌وته شه‌په شه‌پ.
ڕاستی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه پێشكه‌شی كرد زۆر كاریگه‌ر بوو، هێنده كاری لێكردم وامده‌زانی ئه‌مڕۆ ئه‌و كاره‌ساته ڕوویداوه.
ئه‌مه‌ش به‌شێكه له به‌دڕه‌وشتی ئه‌و خاوه‌ن سه‌رمایانه‌ی كه بێ گوێدانه ڕه‌وشت ته‌نها هه‌ڵپه‌ی قازانجیانه.
به‌وئومێده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو تاوانباران و بكه‌رانی باراندنی گازی كیمیاوی به‌سه‌ر دار‌و به‌ردو ده‌شت و دۆڵ و شاخه‌كانی كوردستاندا ڕووڕه‌ش ببن و قوربانیه‌كانیش هه‌نسكی ئۆخه‌ی ئاسووده‌یی هه‌ڵبكێشن.