رۆندک: July 2009

Tuesday, July 21, 2009

چه‌ند وشه‌یه‌کی بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی

نایه‌ته‌وه‌ بیرم داخۆ شه‌و بوو یا ڕۆژ
ئێستاش نازانم چۆن بوو وا له‌غه‌فڵه‌تی دیارنه‌مانی ئه‌وان ڕۆچووم

له‌به‌رده‌م باڵا ئاگرینه‌که‌یان وه‌ستام
یه‌که‌ یه‌که‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵی گڕه‌کان ده‌ژیانه‌وه‌ و شایه‌تمانیان به‌ ڕووناکی دێنایه‌وه‌

یه‌که‌ یه‌که‌ ڕیزیان ده‌به‌ست و
مێژوویان به‌ردباران ده‌کرد

تا ڕۆژ نه‌هات
نه‌مزانی ئه‌وان که‌رامه‌تی له‌ده‌ستچووی چیاییه‌کانن

تا ڕۆژ نه‌هات
نه‌مزانی ئه‌قڵم سواری تراویلکه‌ی بیابانه‌ و
به‌ په‌یژه‌ی وه‌همه‌ ئه‌به‌دیه‌کان ده‌یه‌وێت بۆ به‌هه‌شته‌که‌ی ئه‌وان بچێت

که‌ڕۆژ هات
چاوه‌کانم بوونه‌وه‌
مۆرانه‌کانی سه‌رجه‌سته‌م یه‌که‌ یه‌که‌ ناسینه‌وه‌
ئه‌وان په‌یامی ئه‌نفال بوون
له‌به‌رگی ترادیسیۆنێلی دوورگه‌دا شه‌پۆڵیان ده‌دا
تا ئه‌وێ ڕۆژێ نه‌مزانی
ئه‌وان ڕقن له‌به‌رگی ئاده‌میزاددا


تا نه‌هاتن
من ئه‌نفالم ده‌هۆنیه‌وه‌
له‌جه‌سته‌یه‌کی نه‌ناسدا ڕۆژ به‌ڕۆژ قه‌ڵه‌وم ده‌کرد
ده‌ستم به‌قژی دادێنا و
فرمێسکم بۆ ژه‌نینه‌کانی هه‌ڵده‌ڕشت

وامده‌زانی ڕۆژێک هه‌ردێت که‌ فێری خۆشه‌ویستی بێت
به‌ڵام له‌پڕ بووبه‌ مۆته‌که‌ی هوبه‌ل و شه‌پۆڵی گڕ‌
له‌پڕ لێمبوو به‌ خه‌زانی پایزه‌ شه‌و
ئه‌نفالی یه‌ک
ئه‌نفالی دوو
سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م
ئه‌وه‌ش شه‌شه‌م
هه‌رچه‌ند ده‌هات درێژه‌ی ده‌بوو
قه‌تاری ته‌یموره‌کانیش
به‌ره‌و بیابان
له‌ خه‌لوه‌تی ناهه‌شیدا
له‌ ته‌رتیلی ئه‌نفاله‌کاندا ئاوزینگی تاهه‌تایه‌ی مه‌رگیان ده‌دا

ئای که‌ هه‌ستێکی ناخۆشه‌
هه‌ست بکه‌یت که‌
ساڵه‌هایه‌ تۆخۆت نه‌بوویت
به‌ڵکوو ئه‌وبوویت
حه‌زی ئه‌و بوویت
خواستی ئه‌و بوویت

Friday, July 10, 2009

شوێنی له‌دایکبوونم

تکایه‌ به‌هه‌شت ببینه‌‌

http://www.youtube.com/watch?v=4dLhp4GHIHI&eurl=http%3A%2F%2Fkurdsat.tv%2FKilip.aspx%3FJimare%3D31&feature=player_embedded