رۆندک: February 2010

Sunday, February 21, 2010

گله‌ییه‌ ئه‌به‌دیه‌کان

شه‌پۆڵه‌ ڕه‌شه‌کانت هه‌ڵنه‌وێنجان،

که‌زیه‌ زیوینه‌کانی ڕۆژت ڕانه‌خستن، تا دره‌نگ داهات.

ویستت فریای سه‌روه‌ریه‌کانی ڕابردوو بکه‌وی و فرمێسکه‌کانی هه‌ڵگریته‌وه‌

تا له‌ ئاکام ده‌ستت به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێستا ڕانه‌گه‌یشت و

حه‌زه‌کانی دهاتووشت بوون به‌ وه‌هم

له‌وێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای زه‌مه‌ن

به‌دوای خۆتدا ده‌گه‌ڕای

له‌چاڵه‌ قوڕینه‌کانی مێژوودا

ناوی خۆت ده‌دۆزیه‌وه‌ و به‌ دڵۆپه‌ زه‌مزه‌میه‌کانی ئه‌وێی ئه‌وان لێوه‌ وشک هه‌ڵاتووه‌کانی ئێره‌ی ئێمه‌ت ته‌ڕ ده‌کردنه‌وه‌

په‌یژه‌کانت بێ ئه‌وه‌ی بیانبینیت

چه‌ماوه‌بوون و ده‌یانخستیته‌وه‌ ناو بازنه‌ دوومۆره‌ هوبه‌لیه‌کانی زه‌مه‌ن

په‌رده‌کان ڕووچڕ

تۆش له‌خۆبایی

منیش ئه‌و کاتانه‌ دووربووم.

له‌ زیندانه‌کانی ئه‌قڵی گاڵه‌دراوت،

نه‌گوێت لێم ده‌گرت و نه‌منیش ده‌متوانی بتبینم

مێژووش ڕۆژبه‌ڕۆژ دوورده‌که‌وته‌وه‌ و

تۆش به‌رده‌وام له‌ڕووچوونا بوویت

تا بوویت به‌ڕابردوو و منیش هه‌روا له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌قڵی ڕابردوێکدا ئێستا و سبه‌م لێ قه‌ده‌غه‌یه‌

Tuesday, February 09, 2010