خه‌بات به بێ توندوتیژی
باپیره‌م تا سه‌ر ئێسقان ڕقی له‌چه‌ك ده‌بووه‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرانی چه‌ك خه‌ڵكی ڕه‌وه‌جه‌ل و ناڕۆشنبیر بان. ده‌یگووت: چه‌ك ئه‌خلاق و عه‌قلی له دواوه نه‌بێ خۆی خۆی بۆ فه‌نا ده‌بات. بۆیه كه ته‌ماشای ده‌یان ساڵی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌ین، له كوشتن به دواوه هیچی ترمان نه‌بینی. كه له چیاكان دابه‌زین، ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی خه‌بات و كوێره‌وه‌ری و جه‌نگ هیچی لێ زیاد نه‌كردبوون، جگه له یه‌ك شت، ئه‌و‌یش ته‌نها ناو بوو.
"پێشمه‌رگه"
"پێشمه‌رگه"
من پێشان و هه‌نوكه‌ش پێشمه‌رگه‌م خۆش ده‌وێت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ڕه‌زیلی به گیان و به ئاسووده‌یی خۆی نه‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی ڕه‌زیلی به هیچ شتێك ناكات. بۆیه ده‌مه‌وێ بڵێم من مه‌به‌ستم پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی نیه، ئه‌و كه‌سانه نین كه ئاره‌قیان ڕشتووه یا خوێن. به‌ڵكو مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و كه‌سه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، به ناوی شۆرش. به‌ڵام تا ئه‌و چركه ساته‌ش شۆڕشمان نه‌بینیوه. هه‌روه‌كو ڕوخانی به‌عسمان بینی به‌ڵام به‌عسیزم له هه‌موو مرۆڤه‌كان، له سیستمه‌كانمان، له دار‌و به‌ردی وڵاته‌كه‌شمان ئاهو نه‌فه‌سێكی ماوه و هه‌یه
بۆیه هێنده شه‌ڕمان كرد، نه‌گه‌یشتین به هیچ. هێنده قوربانیماندا، هیچمان نه‌دووریه‌وه. چونكه چه‌ك به‌ته‌نها بۆ هیچ كوێیه‌كی نه‌بردین
ماندێلا شۆڕشی كرد، زیاتر له بیست ساڵ له گرتوخانه ژیانی برده سه‌ر، نه بێهێز بوو، نه سه‌ری دانه‌واند بۆ كه‌مایه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رست، نه گله‌ییشی له خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد‌و پێیان بڵێ: من هه‌موو جه‌وانی خۆم له گرتووخانه بۆ خاتری ئێوه به‌سه‌ر برد، بۆیه ده‌بێ منیش سه‌رۆكتان بم تا هه‌تا هه‌تایه. نه پێنج ملیار و نیویشی بۆخۆی گلداوه‌ته‌وه له پاداشتی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی خه‌بات، وه‌كو عه‌ره‌فات
ئه‌وه‌ی خه‌بات ده‌كات، له هه‌ست كردن به‌وه‌ی كه په‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بێ ئه‌نجامی بدات، بڕیاری خه‌بات ده‌دات، هه‌روه‌كو هه‌موو ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگا هه‌مان ئه‌ركیان له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌ن. بۆیه ناكرێ گله‌یی و پنده‌پند له‌خه‌ڵكی تر بكرێ، به بیانۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان هیچیان نه‌كردووه. چونكه بێجگه له‌وا‌نه‌ی كه به خیانه‌ت خه‌ڵكیان ئه‌زیه‌ت داوه، بێجگه له‌وانه پێم وایه هه‌موو تاكێك به پێی توانا دڵسۆزی خۆی نواندووه. هه‌ریه‌كه‌و به شێوازێك.
ئه‌ی نازانن زیاتر له سی ساڵ له دژی سه‌ددام جه‌نگاین، به‌ڵام به‌قه‌د یه‌ك حه‌فته‌ی كۆبوونه‌وه‌و پڕۆته‌ستۆی جه‌ماوه‌ری ئۆكرانیا به‌رهه‌می نه‌بووه. دوای ئه‌و هه‌موو خوێنه له ئاكامدا هه‌ر ئه‌مه‌ریكا و بابا بۆش توانی سه‌ددام لابدات
ده‌زانن بۆ؟
به ڕای من ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك هۆ
چونكه كه‌سێكمان نه‌بوو له سه‌ددام جیاواز بووبێ و شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ كردبێ
به ڕای من ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك هۆ
چونكه كه‌سێكمان نه‌بوو له سه‌ددام جیاواز بووبێ و شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ كردبێ
بمرێ چه‌ك بژی عه‌قل
بمرێ ژێرده‌ستی، بژی ئازادی
بمرێ ژێرده‌ستی، بژی ئازادی
ئه‌ی به ڕای ئێوه‌ش هه‌ر وانیه؟
1 کۆمێنت:
ئه‌رێ وه‌ڵا وایه ده‌م خۆش، قسه‌كانت زۆر جوان و دروستن.
كه گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردوستان ئه‌وه‌ی دڵی ته‌نگ كردم، ئه‌و موسه‌له‌حانه‌بوو كه جاران ئه‌منه به‌عسیه‌كانی سه‌دام ده‌هاتن و ده‌چون به جاده‌كانی سلێمانی دا، هه‌مان بوون، به‌ڵام جامانه‌یان به‌سه‌ره‌وه بوو.
Post a Comment
<< Home