ڕێنوسی كوردۆ
له دوا بابه‌تی جه‌ماوه‌ردا دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نامۆ سازدراوه كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. شێوه تیپی ئاڤێستای كۆنی زیندوو كردۆته‌وه، ناوی لێناوه شێوه ڕێنوسی كوردۆ
هه‌موومان ده‌زانین كورد به سێ شێوه ڕێنوس ده‌نوسن. له باشور‌و و ڕۆژهه‌ڵات به شێوه ڕێنوسی عه‌ره‌بی. له باكور و ڕۆژئاوای باشوور به شێوه ڕێنوسی لاتینی. كوردی ئه‌رمه‌نستان‌و قه‌فقارو كۆماره‌كانی تری كۆنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی به شێوه ڕێنوسی سلاڤی
كاك نامۆ د‌بێژه كه تا ئێستا زیاتر له 2000 كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌م ڕێنوسه شاره‌زان! ئه‌زیش ده‌بێژم: ماڵ له خۆی نیه‌و میوانیش بێته سه‌ر. كه‌م ڕێنوسمان هه‌یه‌و یه‌كی تریش لێ هه‌ڵكشێته لای ژۆری دیوه‌خانێ. ئه‌ز به‌ش به حاڵی خۆم دژی هیچ شتێك نیم كه خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌م بكات. به‌ڵام پێم وایه ئه‌م هه‌نگاوه زێده‌ڕۆییه‌و خاڵی زۆر گه‌وره‌ترمان هه‌ن كه سیمای دیار‌و گه‌وره‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌بوونی كورد. ئه‌ز د‌بێژم خۆزگه له‌سه‌ر یه‌كێك له دوو ڕێنوسه باوه‌كان ڕێكده‌كه‌وتین و لاتینی یان عه‌ره‌بیمان ده‌كرده شێوه ڕێنوسی نه‌ته‌وه‌یی، با مام نامۆش له كاره‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێ، بزانین به‌كێ ده‌گا. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ز به‌ته‌نێ مامه‌وه و بوو به شێوه ڕێنوسی هه‌موو كوردستان، ئه‌وا له‌سه‌ر لێواری قه‌بریش بم هه‌ر ده‌بێ فێری بم. پێم وایه شتی گرنگتر‌و گه‌وره‌ترمان هه‌یه پێویستی به خۆ پێوه ماندوو كردنه و پێویسته به شتی لاوه‌كی خه‌ریك نه‌بین. به‌ر له ئێستاش له بابه‌تێكمدا كه له دوا ژماره‌ی میدیا له‌سه‌ر ڕێنوسی كوردی و زمانی یه‌كگرتووی كوردی بڵاو بووه‌وه، هه‌نگاونان به‌ره‌و زمانی یه‌كگرتوو به ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم و پێویستی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه به دڵسۆزی كاری بۆ بكه‌ن

نازانم میوانانی ئازیزی ڕۆندكیش چ ده‌بێژن؟
1 کۆمێنت:
ماندوو نه‌بی. پێشتریش ئه‌ز له گۆڤاری سیرواندا شتێکی وام خوێندۆته‌وه و گه‌ر له‌بیرم مابێت هه‌ر ئه‌و نامۆ ناوه له‌وێش له وتوێژێکدا باسی ئه‌و ڕێنوسی کردوه.
پاشان ئه‌وه‌ی پێی ئێژن ڕێنوسی عاره‌بی له ڕاستیدا ئارامیه نه‌ک عاره‌بی و منیش پێم وایه کێشه‌ی گه‌وره‌ترمان هه‌یه و باشتره هزری خۆمان به چته پێوێسته‌کانه‌وه خه‌ریک بکه‌ین. یه‌کێک له خۆزگه‌کانی منیش یه‌ک ڕێنوسی یه‌کگرتووه بۆ هه‌موو زاراواه‌و بن زاراوه‌کانی کوردی و لاتینیشم پێ له ئارامی باشتره. سه‌رکه‌وتوو بیت.
Post a Comment
<< Home