نه‌و نه‌مامه له‌چك سووره‌كه‌م
ئه‌م شه‌و له پڕ به‌سه‌ر ڕۆمانی "نه‌و نه‌مامه له‌چك سووره‌كه‌م" داكهوتم و ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی كرد، ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان ماوه ماوه كتێبێك ده‌خاته سه‌ر ڕووپه‌ڕی خۆی و منیش هه‌ندێ جار ده‌یخه‌مه ئه‌رشیف و هه‌ندێ جاریش ئه‌گه‌ر به دڵم نه‌بێ وازی لێ دێنم، هه‌ندێ جاریش ده‌كه‌ومه خوێندنه‌وه‌ی. ئه‌و جاره له‌گه‌ڵ جه‌نگیز ئهیتماتۆڤی نوسه‌ری پێده‌چێ قهرغیزی بێت، له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕی به‌ڕێز تۆفیق عه‌بدول به‌سه‌ر شاخ و ڕێگاو بانه چڕ‌و سه‌خته‌كانی تیان شانی وڵاتی كهرگیزیا داكهوتم. به لامه‌وه شتێكی نایاب بوو، كاك عه‌بدول زۆر به جوانی كردوویه‌تی به كوردی، وا له خوێنه‌ر ده‌كا خۆی له كوردستانی شاخاویدا بدۆزێته‌وه. به هه‌مان ئاهو هه‌نسكی عاشقانی بێ ده‌ره‌تان و زولم لێكراوانی وڵاتی ئێمه. به هه‌مان ئاهو هه‌ناسه‌ی ئه‌و ژنه چه‌وساوانه‌ی نه ڕایان وه‌رده‌گیرێ و نه مافی هه‌ڵبژاردن و سازدانی چاره‌نوسی خۆیان هه‌یه. له شێوه سروشتێكی سه‌خت و سارد و ناهه‌مواری وه‌كو زۆر شوێنی كوردستان. له كاروانی ئه‌و چه‌ند سهعاتهمدا توانیم تۆزێك بچمه قه‌رغیزستان و ته‌ماشای دیمه‌نی ئه‌و پڕۆتێسته زیندووانه بكه‌م كه له دژی عه‌سكه‌ر ئهكایێف ئه‌نجام دران، تا ده‌ریان په‌ڕاند و ناچاریان كرد بێ به په‌ناهه‌نده له وڵاتی بابه گه‌وره‌ی ڕوسیای قه‌یسه‌ری. ئه‌لیاسیش دڵنیام جارێكی تر ئه‌و برینانه‌ی كه له دووتوێی بێ وه‌فایی و سه‌ره‌ڕۆیی دووچاریان بووه ناتوانێ تیماریان بكاته‌وه و به ئاسووده‌یی بژیێ. قوربانیدانی ئاسیلی خۆبهختكارو دژ به داب و نه‌ریته ناوازه‌كان بێوێنه بوو، لێ ئه‌لیاس له ناو قالبه شێواوه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌سته‌ڵه‌ك نرخی ئاسیل نازانێ و به دوای فیز و ڕالهخۆبوونی خۆی ده‌كه‌وێ. بۆیه ئاسیل چۆن نایه‌كسانی كۆمه‌ڵگا و دایك و باوكی بۆ قه‌بووڵ نه‌كرا ئاواش بێ وه‌فایی ئه‌لیاسی بۆ قبول نه‌كرا. له ئاكامیشدا به خاوه‌ن هه‌ڵوێست مایه‌وه. دیاره هه‌ر ئه‌و خاوه‌ن ههڵوێستیهش وای لێ‌كردن ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ئازاری 2005 یان سه‌ربگرێ.