له نێوان دوو دونیای جیاوازدا
ئه‌مشه‌و ده‌بوایه بچمه قوتابخانه‌ی هۆشڤان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باوك و دایكان.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بوو پێمان بڵێن چۆن مناڵه‌كان فێری پلان دانان و بیركردنه‌وه له ڕاپه‌ڕاندنی پلانه‌كه ده‌كه‌ن. سه‌رتان نه‌یه‌شێنم ئێمه‌یان دابه‌ش كردوو وه‌كو مناڵ كردیانین به‌چه‌ن تیمێك و هه‌ر تیمه و مامۆستایێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كردین. چۆن له‌گه‌ڵ فێرخوازه‌كان ڕه‌فتاریان ده‌كرد ئاواش له‌گه‌ڵ ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆمان به شێوه‌یه‌كی پراكتیك ببینین چۆن خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. (به ڕاستی كه دێمه سه‌ر وشه‌ی قوتابی یا خوێندكار یا فێرخواز، دووچاری سه‌رسوڕان دێم نازانم كام وشه بۆ ئه‌و توێژه گرنگه به‌كار بێنم، نه‌بادا یه‌كێك له دیموكراتخوازه‌كانی خۆمان لێمان توڕه‌بێ).
ئه‌وه‌ی كه به درێژایی ئه‌و ئێواره كۆبوونه‌وه‌یه بیرم لێده‌كرده‌وه ئه‌وه بوو، چۆن مناڵێكی شه‌ش ساڵی له‌و ته‌مه‌نه‌وه فێری پلان دانان و پشت به خۆ به‌ستن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به كه‌ل و په‌لی یاریكردن. خۆ ئێمه له ته‌مه‌نی ئه‌وان له زله و شولاق ترساندن به‌ده‌ر شتێكی تر فێر نه‌ده‌بووین، گه‌وره‌ش بووم زه‌مه‌نی مناڵێتی خۆم نه‌بینی، باوك و باپیره‌م نه‌یانده‌هێشت به مناڵی بچمه ناو مناڵان، ده‌یانگووت: عه‌یبه، ئێمه خاوه‌ن دیوهخانین و نابێ تۆ وه‌كو مناڵی خه‌ڵك بیت. تۆ پیاویت و ماشه‌ڵڵا گه‌وره‌یت و هه‌ر عه‌یبه خۆت بێنیته ڕێزی ئه‌و چه‌تیو و مهتیوانه.
ده‌مزانی وانیه، نه گه‌وره‌م و نه پیاویش، مناڵ بووم وه‌كو هه‌موو مناڵان، حه‌زیشم به گه‌مه‌ی مناڵان ده‌كرد، گهردێكیش له قسه‌كانی ئه‌وان حاڵی نه‌ده‌بووم، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو خه‌ڵكیش هه‌مان قسه‌یان پێده‌گووتم، بۆیه هه‌ر له په‌نجه‌ره‌وه ده‌متوانی مناڵان ببینم كه تۆپانێ ده‌كه‌ن.
له لایێكی تر له‌و شه‌وه هێمنه‌دا بیرم له سه‌ركرده‌كان و سیاسه‌ت مه‌دارانی خۆمان ده‌كرده‌وه كه تا ئه‌و چركه ساته‌ش تاكه پلانێك كه پێڕه‌وی بكه‌ن ته‌نها میزاجی خۆیانه و نه‌خۆشی خۆ به گه‌وره زانین و خه‌ڵكیش و هاوڵاتیانیشیان به گێل و ساویلكه و ڕانه‌مه‌ڕ.
دزهانم من و زۆرێكی له تیرازی خۆشم له ڕووی ده‌رونی و دووره وڵاتی زۆر ئارام نین، به‌ڵام له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده بێنێ كه مناڵه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی گونجاو و به‌رهه‌مدار گه‌وره بن و خوێندنیان ته‌واو بكه‌ن و په‌روه‌رده بن، هه‌ر هیچ نه‌بێ نه‌بنه ڕانه مه‌ڕ و نانی گه‌وری بخۆن و سهڵهواتێ له گه‌وری بده‌ن.
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home