Turtels can fly
ئه‌مشه‌ویش له شاری نایمێخنی سه‌ر به خلدرلاند كیسه‌له‌كان فرین.
له مێژ بوو سۆزم دابووه مناڵه‌كان بیانبه‌م بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌م فیلمه. تا نه‌مبردنه به‌ر سینه‌ما پێم نه‌گووتن، بۆم كردن به یه‌كێك له خۆشیه كت و پڕه‌كان، به‌ڵام هێنده گریابوون خۆشیه‌كه‌یان له لووت هاتبووه‌وه.
به داخه‌وه خه‌ڵك كه‌م هاتبوو، خه‌ڵكی كوردمان هه‌ر نه‌بینی. به‌ر له چوونه ناو هۆڵی سینه‌ما له‌گه‌ڵ ژن و پیاوێكی هۆڵه‌ندی یه‌كترمان ناسی، دوای ته‌واو بوون گووتی: له ژیانم هێنده‌ی ئه‌مشه‌و نه‌گریاوم، ئێوه پاڵه‌وانن له واقیعێكی ئاوا تاڵ‌دا ژیاون. پیاوه‌كه هه‌ڵیدایه‌و گووتی: ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یر نیه، ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه‌یه كه له فیلمه‌كه‌دا هه‌یه، داهێنانی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌و هه‌سته به‌رزه‌ی دایه كه ئێش و ئازاری مناڵ به‌و شێوه دراماتیكیه سه‌رسوڕهێنه‌ره ده‌گێڕێته‌وه. منیش هه‌ر هێنده‌م ما پێیان بڵێم: سوپاسی هه‌ست و نه‌ستان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كه بینیتان دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك. ژنه‌كه‌ش گووتی: خوا ئاگادارتان بێ. ئیتر له‌وێوه ماڵئاواییمان له‌یه‌كتر كرد.
هێوادارم به‌همه‌ن قوبادی به‌رده‌وام بێ له فڕاندنی نه‌ك هه‌ر كیسه‌ڵه‌كان. به‌ڵكو بتوانێ چیاكانیش وه قسه بێنێ و برینی پشتی ئه‌و چیایانه هه‌ڵداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری بۆمب و وێرانكاریه‌كانی پیشانی دونیا بدات.
ئه‌گه‌ر چی گله‌یی له كاك به‌همه‌ن ده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر خۆی به ئیرانی ده‌ناسێنێ، منیش ده‌ڵێم با شاكاره‌كانی زیاد بكات و هه‌ر بشڵێ ئیرانیم. پێم وانیه ئه‌و وشه‌یه شتێك له بلیمه‌تی ئه‌و بگۆڕێ. ئێمه خه‌ڵكمان هه‌بو به جل وبه‌رگی كوردی به‌شان و باڵی سه‌دامیاندا هه‌ڵده‌گووت. ئه‌و جل و به‌رگه‌ی جاشه‌كان له‌به‌ریان ده‌كرد تا هه‌نوكه‌ش كه‌سێك جل وبه‌رگی ئاوا كه‌شخه‌و جوان و گرانبه‌های له‌به‌ر نه‌كردووه. با هه‌ندێك واقیع بین بین و ئه‌ویش ناتوانێ ئاڵایه‌ك هه‌ڵبدات له‌ژێر باڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئایه‌توڵڵایه‌كان.
ئه‌و به‌ده‌م ده‌ڵێ ئیرانیم، به‌ڵام ده‌توانین بێژین ئه‌و به‌كرده‌وه سه‌فیری هونه‌ری فیلمی كوردیه. ئێمه پێویستمان به كه‌م گووتن و زۆر ئیشكردنه. ده‌توانم بڵێم ئه‌و هونه‌ره‌ی به‌همه‌ن به‌خشینی مانایێكه له‌ناو چیایه‌ك بێمانایی.
2 کۆمێنت:
This comment has been removed by a blog administrator.
بۆچوونه‌كه‌ت زۆر جوانه و له‌گه‌ڵیشی دام، به‌ڵام ده‌بێ پێیان بڵێین سوڵح نه‌كه‌ن تا ته‌نازول نه‌كه‌ن
Post a Comment
<< Home