رۆندک: تێڕامانێك

Wednesday, January 05, 2005

تێڕامانێك



پێم وایه ڕاستیێكی زۆر له‌و وته‌یه دایه كه ده‌ڵێ: مرۆڤ له ساته‌كانی به‌زین و بێهێزیدا په‌نا بۆ خودا یا بۆ خورافه ده‌با. نه‌ژادپه‌رسته‌كانی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی و هه‌ندێكیش له‌و كۆچكه‌وتوانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن ئیسلامی، ئه‌وانه‌ی كه له قه‌یرانێكی ڕوحی و فیكری ته‌واودا ده‌ژیێن، په‌نا بردنه به‌ر خورافه دو‌ا سه‌نگه‌ریانه بۆ ڕه‌واجدان به بازاڕه‌كه‌یان، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و بیركردنه‌وه‌یان ناشیرین ترین وێنای ئه‌مڕۆیانه دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی ته‌عبیر له خواست و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن.
ئه‌و مزگه‌وته توندوتۆڵ ترین قه‌ڵای ئه‌و ده‌ڤه‌ره بووه، خانوه‌كانی تر یا له چیخ و قامیش یا له ته‌خته‌دار دروست كرا بوون، بۆیه شتێكی ئاساییه ئه‌و خانوانه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌شه‌باو شه‌پۆڵه گه‌ورانه‌ی ده‌ریا خۆیان نه‌گرن، به‌ڵام كۆشكێكی وه‌كو ئه‌و مزگه‌وته ئاوا ئاسان به ئاودا ناچێت. ده‌شكرێ به یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی دروستكردنی وێنه دروستكرابن، هه‌روه‌كو خاوه‌نی بڵاگی ئۆلێمپوس داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كرد.
ئه‌لجه‌زیره ده‌یگووت: ماشاالله، ولله فی خلقه شؤون.
هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س به ده‌یان ئیمایل ده‌نێردرێت.
هه‌ر دوێنێش كچێك له هه‌ولێر فڕی بوو، به‌ره‌و حیجاز به‌ڕێكه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا نه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاداران و نه له‌ لایه‌ن ڕاگه‌یاندنیش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه داخۆ بۆ حه‌جكردن چووه یا بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه، هه‌واڵگره‌كانیش هه‌ر چاوه‌ڕێی گه‌یشتنین. به‌ر له‌وه‌ی بگات خه‌ڵك ده‌ستیان به‌ زیاره‌تی جێ پێیه‌كانی ئه‌و قدیسه بچكۆڵه‌یه كردووه. ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی مه‌لای گه‌وره كه ده‌ینوسی: فڕی فڕی قه‌ل فڕی.
ئه‌وه دیدی منه، هه‌روه‌كو دیدی خاوه‌نی بڵاگی بارانیشه. ئه‌ی ئێوه چی ده‌ڵێن؟

2 کۆمێنت:

ئه‌و باسه‌م خوێندۆته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یام نێر، باسیکێ سه‌یره، په‌یام نێر ده‌ڵی له‌وانه‌یه دایكو باوكیان كوشتبێتیان و ئه‌و چیرۆكه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستبێت، من ه‌یچ له‌و باره‌یه‌وه نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زانم كه‌س ناتواێت بفڕێ بۆ مه‌كه، ئه‌وه‌ی چێگه‌ی سه‌رسوڕمانه لای من چیرۆكی ئاوا زیاتر كه‌ڵچه‌ری مه‌سیحیه‌كانه كه زۆر جار كه‌سێك، مریه‌م یان عیسا دێته خه‌وی و موعجیزه‌یه‌ك ده‌كات، لای موسڵمان ئه‌م باسانه‌م زۆر نه‌بیستوه، جگه‌ی له‌وه‌ی ڕۆژێكیان كه‌وتم به‌سه‌ر نوسراوێكدا به‌زمانی فه‌ره‌نسی كه قه‌شه‌یه‌ك له به‌غدا نوسیبوی له شه‌سته‌كان ،
ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵی ڕۆژێكیان كوڕێكی كورد دێ بۆلای و پێی ده‌ڵێت كه یارمه‌تی بدات بێته سه‌ر دینی مه‌سیحی، پاش ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كه ئه‌م كوڕه یه‌زیدیه‌و شه‌وێك عیسا هاتۆته‌خه‌وی و پێی ووتوه كه ده‌بێت بچێته سه‌ر دینی مه‌سیحی و پاش دووساڵیش ده‌مرێت

كابرای قه‌شه یارمه‌تی ده‌دات ببێ‌ به مه‌سیحی به‌مه‌رچێك ئه‌و كوڕه بتوانێت كتێبی یه‌زیدیه‌كانی بۆ بێنێت كه دوو كتێبن شاردراونه‌ته‌وه له ئه‌شكه‌وتێكدا له كوردوستان، هه‌رچه‌نده ئه‌و كوڕه بۆی نیه شتی وابكات چونكه به‌گوێره‌ی دینه‌كه‌یان كه‌س بۆی نیه ئه‌و كتێبه بخوێنێته‌وه جگه له سێ كه‌س، به‌ڵام قبوڵی ده‌كات.

وه‌كو چۆن له خه‌وه‌كه‌یا عیسا پێو ووتوه كه دوای دووساڵ ده‌مرێت، ڕاست ده‌رده‌چێت و كابرای كورد ده‌مرێت، به‌ڵام به‌ پێجه‌وانه‌ی ئه‌و كچه‌وه‌ ئه‌م نه‌فڕی.

ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆكه ڕاستیش نه‌بێت ئه‌وه‌ گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و لادێیه‌ی ئه‌و كچه‌ی تیا فڕیوه له كوردوستان ده‌بێته شوێنێكی توریستیك و خه‌ڵكێكی زۆر ڕوی لێ ده‌كه‌ن. من پێم وایه زیاره‌تی دێیه‌كی ئاوا كه‌چیرۆكێكی ئاوای تیا ڕوداوه و ده‌بێته شوێنێكی پیرۆز، باشتره له هه‌ندێ شوێن بۆ نمونه قه‌بری هیتله‌ر یان ستالین كه كه‌سانێك بوون هه‌زاره‌ها خه‌ڵكیان كوشتوه.
خه‌ڵك پێویستی به‌ڕوداو و چیرۆكه ده‌بێت بۆیان هه‌ڵبه‌ستین.

 

At January 16, 2005 at 3:33 PM, Anonymous Anonymous said...

Aso+
Shtek agadari bashtan le niya rati makanawa. Aw wenay mzgawta rastiya. La midyay Canadaysh (bo nmuna Ottawa Citizen) blaw krayawa.

 

Post a Comment

<< Home