نا نا نه‌كه‌ن سوڵح نه‌كه‌ن
ئه‌و برینه‌ی ده‌یه‌ها ساڵه به ژه‌هر ده‌كولێنرێته‌وه
پێمان ده‌ڵێ
نه عه‌رد نه به‌رد
نه دار‌و دره‌خت، نه هه‌وای گه‌رم و هه‌وای سه‌رد
نه خۆزگه‌ی زیندانیه‌كانی ئه‌بو غریب
نه بیابانی سكپر به هه‌زاران لاشه‌ی
په‌ل په‌ل كراوی ده‌ست و پێ به‌ستراوی نه‌به‌رد
ڕازی ده‌بن سوڵح بكه‌ن
* * *
نا نا نه‌كه‌ن، سوڵح نه‌كه‌ن
تا سه‌رو چاوه‌ی ژه‌هر و ڕق بنبڕ نه‌كه‌ن
تا دزێوه قڕێژه‌كان
ئه‌سرینه پڕ له ئازاره ڕژاوه‌كان
بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و
بۆ چوار هه‌زار گوندی سوتاو
بۆ قه‌تاره‌ی دوسه‌د هه‌زار ئه‌نفال كرا‌و نه‌هێننه‌وه
تا شه‌پۆڵی ڕۆحه بێ كۆتاییه‌كانیش
له‌گه‌ڵ بڕمه‌و شه‌پۆڵی ئاگری نه‌وروز به‌هار ئاسا نه‌ژیێننه‌وه
سوڵح نه‌كه‌ن
تا ڕوح ده‌فڕن
تا فرمێسك مۆدێلی تازه‌ی ژیان ده‌بن
تا ئه‌وان هه‌ن
به‌دیار جوانه‌مه‌رگه‌كانا پێده‌كه‌نن، گینگل ده‌ده‌ن
تا كڕنوشی په‌شیمانی
بۆ پێڵاوی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد نه‌به‌ن
سوڵح نه‌كه‌ن
* * *
نا نا نه‌كه‌ن، سوڵح نه‌كه‌ن
مێژو و قه‌بر و گشت په‌ڕاوه سووتاوه‌كان
له‌سه‌ر مۆدێلی سه‌ربڕین
شایه‌دی ئه‌به‌دی ده‌ده‌ن
له زیندانه‌كان بپرسن
له‌گه‌ڵ قناره‌كان بدوێن
ساچمه‌و ملیۆنه‌ها گولله كۆكه‌نه‌وه
هه‌موو ده‌ڵێن
ئه‌وان له‌وه‌تی هه‌ن خوێنن
دژی جوانی و گوڵ و ڕۆحن، خه‌و زڕێنن
پارچه‌ی ڕزی و هه‌ڵگڵۆفاوی به قوڕی
ده‌رپێ و شه‌لوارو كه‌راس و
كۆچكه‌ی مناڵی لادێیی و
پینه‌ی سه‌ر ئه‌نیشكه و سه‌رچۆكی پێخواس و
چامه‌ی سوور و ڕه‌ش و سپی
تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئێسك و پڕوسكی نازداره‌كان
له دۆزه‌خی به كۆمه‌ڵی به‌ر ده‌می بڵدۆزه‌ره‌كان
هه‌موو ده‌ڵێن، هاوار ده‌كه‌ن
نا نا نه‌كه‌ن، سوڵح بكه‌ن
تا دوا ده‌نگ و باسی ونبووی ئه‌م وڵاته
بۆ دایك و باوك، بۆ خێڵ، بۆ تیره‌و عه‌شیره‌ت
بۆ گونده ڕمێنراوه‌كان
بۆ شارۆچكه له دوكه‌ڵ خنكێنراوه‌كان
بۆ كه‌س و كاری سه‌رجه‌م ڕفێنراوه‌كان
بۆ دوا ئۆخه‌ی دڵنه‌وایی
بۆ به‌رده‌م په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی تا هه‌نوكه‌ش ون نه‌به‌ن
سوڵح نه‌كه‌ن
* * *
نا نا نه‌كه‌ن سوڵح نه‌كه‌ن
هه‌ڵه‌بجه باوه‌شئامێزه له‌گه‌ڵ ئامه‌د
له‌گه‌ڵ قامیشلۆ و مه‌هاباد
هاوار ده‌كه‌ن، توخوا نه‌كه‌ن
ئابڕووی كاروانی هه‌زاران شه‌هید ببه‌ن
توخوا نه‌كه‌ن
تا ئه‌مجاره سنووری بێحورمه‌ت كراومان
له ڕۆژی حه‌رام
له مانگی حه‌رام
له‌سه‌ر زه‌وی حه‌رامی ئه‌م نیشتمانه
دووباره ده‌سنیشان نه‌كه‌ن.
* * *
1 کۆمێنت:
كاك ئیحسانی به‌ڕێز به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ بۆ چوونه‌كه‌ت دام، به‌ڵام ئه‌وه پێیان ده‌ڵێین سوڵح نه‌كه‌ن ئه‌وان ده‌چن ته‌نازولیش ده‌كه‌ن.
Post a Comment
<< Home