جه‌دوه‌ل زه‌رب
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه هه‌رگیز له بیرم ناچێ، كێشه‌ی جه‌دوه‌ل زه‌رب بوو له قوتابخانه. جه‌دوه‌ل زه‌رب بوبووه گرێیه‌ك نه بۆم له‌به‌ر ده‌كرا نه وازیشی لێ ده‌هێنام، جه‌دوه‌ل زه‌رب وای لێده‌كردم ڕقم له خۆشم ببێته‌وه تا وه قوتابخانه ڕاده‌گا. به جیددی هه‌وڵم ده‌دا له به‌ری بكه‌م، ڕۆژێك دوو ڕۆژ له بیرم ده‌ما دواتر له بیرم ده‌چووه‌وه، خۆ ده‌بوایه به‌رده‌وامیش له بیرمان بمێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پرسیاره‌كانی بیركاری حه‌ل بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه جه‌دوه‌ل زه‌رب ترسێكی ڕۆژانه بوو له دڵم ده‌رنه‌ده‌چوو، به‌و باره گرانهشهوه ده‌چوومه قوتابخانه، به‌ڵام نایێته بیرم ڕۆژێك به بیرمدا هاتبێت واز له خوێندن بێنم، به لامه‌وه پیرۆز بوو، تا هه‌نوكه‌ش خوێندن به كارێكی پیرۆز ده‌زانم.
له هه‌مووش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆریای شه‌شی ئاماده‌یی هه‌شتاو شه‌شم هێنا، ئه‌و هه‌شتاو شه‌شه بۆ من خه‌ون بوو، بڕوام نه‌ده‌كرد، تا هه‌نوكه‌ش به‌لامه‌وه سه‌یره كه ئه‌و نمره باشه‌م هێنا، ئه‌گه‌ر چی زۆر هه‌بوون ده‌یان گووت به لای تۆوه باشه ئه‌گینا نه‌ده‌بوا له نه‌وه‌دوو شه‌ش كه‌متر بێنێ، به‌ڵام بۆ من پێنگاڤه‌كا مه‌زن بوو.
ئه‌مڕۆ ڕاستی كێشه‌كه‌م باشتر بۆ ڕۆشن ده‌بێته‌وه، ئێستا ده‌زانم خوێندكارانی وڵاتی ئێمه چه‌ند بارگران و بێ به‌شن، خوێندكارانی ئه‌وڕوپا ئه‌گه‌ر ژمێریار یان (حاسیبه) یان لا نه‌بێ په‌كیان ده‌كه‌وێ و هیچی لێ نازانن، تا هه‌نوكه‌ش لای ئێمه قه‌ده‌غه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه به‌كار بهێنرێ، خۆ پرسی كۆمپیۆتهریش وایه ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپیه‌كان بسه‌ندرێت ته‌واو شپرزه ده‌بن.
1 کۆمێنت:
carekian darekm teda shika le ber nezaniny cedwely zerb.
Post a Comment
<< Home