ئازاره‌کانت دابه‌ش که
دڵم له په‌ڕه‌ی روحێکی هێشتا ساوا ناسکتره
بێ ئارامه
نه به‌رگه‌ی شه‌وه‌کان ده‌گرێت،
نه ته‌نیایی
نه فرمێسک و ئازاره‌کانی جودایی
نه دیواره به‌رزه‌کانی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی،
ئێمه و خه‌ونه‌کان داده‌بڕێت.
نه ئه‌و حه‌زه پڕ ئاڵۆزه‌ی
ده‌مانداته ده‌ست قه‌ده‌ری سۆزه نامۆ و سه‌ره‌ڕۆکان
هۆ ئازیزه دڵناسکه‌که‌م
له‌هه‌ر کوێ هه‌ی
منیش به‌هه‌موو ویستمهوه
له‌په‌نا دڵه زیزهکهت پاڵ ده‌که‌وم
له‌هه‌ر کوێ ئهسرینهکانت ببارێنی
منیش ده‌بمه مه‌له‌وان و یه‌ک یه‌ک شێیان ده‌که‌مه‌وه
هه‌موو هه‌ناسه و خرۆشانێکی تۆی جوان
ده‌مباته‌وه ئه‌و ده‌مانه‌ی تۆی تێدا هاتیته ناو ژیان
تۆ "مه‌شخه‌لی" جوانیه‌کانی دۆڵ و ده‌شتی کوردستانی
تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێو و لێدانی دڵی باوانی
2010