تێڕامان له تاوانێک
له‌گه‌ڵ فونگهی
پڕ خروکی
بێنازکهوتووی "سۆما"ی گوڵدا
هاتمه‌وه هۆش
ئه‌سرینه بێده‌نگه‌کانی
زلـله‌یه‌ک بوون
ڕه‌قترین دڵیان ده‌خسته
جۆش و خرۆش
هۆ خونچه‌که‌م
بابه ئاسا تۆش زهردهخهت دزراوه
ویستت له قناره ده‌درێت
هه‌رچی تاوانێکی هه‌تبێ
ژاکێنراوه!
ئاواتت هه‌ر هێنده ماوه
تێر تێر
بابه‌ی خۆت بۆن بکه‌ی
له‌ناو چاوه جوانه‌کانت
وێنه‌ی بابه‌ت گرێ داوه!
زستانی 1992
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home