تێرامانێک له‌گه‌ڵ خۆدا
ئەوەی بەردەوام بیر تیژ و هزر و هۆشی لەگەڕدا بێت،
به‌جه‌رگه ئازایه دڕه، لهدیلیش هێڕ و گه‌ڕ نابێ
چڕی و پڕی ئه‌قڵی مرۆڤ له‌بیرکردنه‌وه‌ی خورت دایه
ئه‌قڵ تا بێ ژیر تر ده‌بێ، ئه‌به‌د تا مابێ پیر نابێ
ئه‌وانه‌ی له‌خوا ده‌ترسن، هێنده له‌ڕ و گێڕ و وێڕن
وا ده‌زانن خوا جه‌للاده، سوژده‌ی بۆ ده‌به‌ن و هێڕن
خودایه‌ک خۆشه‌ویستی بێت، چه‌مانه‌وه‌ی بۆ که‌س ناوێت
چه‌ماوه‌کان نه‌ک هه‌ر بۆ خوا بۆ جه‌للاده‌کانیش فێرن
ده‌ڵێن هه‌ژاری گیرفانه، خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێداوه
به‌وه‌ش خوا تاوانبار ده‌که‌ن، ناڵێن ئه‌قڵی له‌ده‌ست داوه
هێنده گێژن هێنده وێژن، به ته‌مبه‌ڵی ده‌ڵێن قه‌ده‌ر
چش له‌و ئیمان و عیرفانه، چ شێتخانه‌یه‌کی باوه

0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home