رۆندک: ده‌بێ چه‌ند له‌و دونیایه‌دا بدۆڕێنم بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ببه‌مه‌وه‌؟

Monday, May 11, 2009

ده‌بێ چه‌ند له‌و دونیایه‌دا بدۆڕێنم بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ببه‌مه‌وه‌؟



پێشتر زۆرم دۆڕاند
ته‌نها بۆ سۆزێکی تۆ
بۆ ساتێک حه‌سانه‌وه‌ له‌ باوه‌شی جریوه‌ی بولبوله‌کانی شانشینه‌که‌ت
بۆ ساتێک ڕامان له‌ کوێستانه‌ به‌هاریه‌کانت
بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌ک وشه‌ی ئاڵتونیت
به‌ڵام، هیچ

تریسکه‌ زیوینه‌کانی به‌فر، پێیان گوتم
به‌دوای هیچی ئه‌ودا مه‌گه‌ڕی
وشه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندێکی حاسێن
تا ئێستا هه‌زاران له‌شکه‌ریان تێک شکاندوون
باشتر وایه‌ به‌دوای خۆیدا بگه‌ڕێی


* * *

گوتم تریسکه‌ زیوینه‌ ناسک و نازداره‌که‌
زۆرم بۆ هه‌ناسه ‌په‌مبه‌ییه‌کانی ئه‌و دۆڕاند
به‌له‌شکرێکی زۆری فرمێسکه‌وه‌
به‌دوای باوه‌شه‌ په‌پوله‌ییه‌کانی ئه‌ودا وێڵ بووم
هیچم ده‌ست نه‌که‌وت
سه‌روسۆراغێکیش
ئه‌و شنه‌بایانه‌ی به‌سه‌ریه‌کدا له‌رزینی زوڵفه‌ ئاوریشمه‌کانیشی
کێوی ئاسا ڕامنه‌ده‌کران


* * *

له‌ئاکامدا زانیم،
بایی بوونت لێوان لێوه‌ له‌گه‌ڵ تارماییه‌کانی حه‌زه‌ کێویه‌کانت
نه‌ک من
دۆڕانی منیشت ده‌وێ
ئای که‌ ساده‌ بووی، نه‌تزانی ئه‌وه‌ی خۆی بدۆڕێنی، که‌س ناباته‌وه‌
نه‌تزانی من ئاماده‌م هه‌موو شتێک بدۆڕێنم
ته‌نانه‌ت که‌ تۆشم هه‌بێ
بۆ ئه‌وه‌ی خۆم نه‌دۆڕێنم

1 کۆمێنت:

At August 31, 2009 at 3:06 PM, Anonymous Anonymous said...

ده‌بێ چه‌ند له‌و دونیایه‌دا بدۆڕێنم بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ببه‌مه‌وه‌؟


ئه‌م کاته‌ت باش
به‌ڕاستی سه‌ردێڕێکی جوانت داناوه‌ به‌ڕاستی هه‌ر که‌ خوێندمه‌وه‌ پێم خۆش بوو هه‌موو بابه‌ته‌کانی بلۆگه‌که‌ت بخوێنمه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستاش کات 1:00AM ه‌
بۆ یه‌که‌م جاره‌ ئه‌م بلۆگه‌ ده‌بینم زۆر بابه‌تی به‌سود و جوانی تێدایه‌ به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت

 

Post a Comment

<< Home