رۆندک: گوڵێکی غه‌ریب له‌ بیابان

Sunday, October 15, 2006

گوڵێکی غه‌ریب له‌ بیابان

براده‌رێكم له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌واڵى بۆناردبووم به‌ كاك عومه‌ر بێژن ئه‌مه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.
روداوێكى راسته‌قینه‌
له‌ته‌نیشت دیواره‌ ئه‌ستوره‌كانى قه‌ڵاى سه‌لمانه‌وه‌ له‌و بیابانه‌ ووشكه‌دا گولێكى سوور سه‌رده‌ردێنى, جه‌لادێك ته‌نگاوى راوینا تاله‌پشت دیوارى ئه‌ستوره‌كانى قه‌ڵاوه‌ هه‌ڵتروشكى و بخه‌رِێَ, سه‌رنجیدا گولێك له‌بیابان رواوه‌ !! عه‌جیب غه‌ریب؟! له‌خۆى پرسى یاران بیابان وگوڵ؟ نوگره‌سه‌لمان و بۆنى خۆش؟ من هاتم وه‌ك كه‌ر (بخه‌رِم) چی ده‌بینم؟ هه‌ستایه‌وه‌و داهاته‌وه‌ تا له‌نهێنى گوڵه‌كه تێبگات!! مه‌مله‌كه‌تى لم گوڵ ناناسێ..! جه‌لاده‌كه‌ ده‌ستى برد و ئیسقانێكى درێژكۆڵه‌ى هه‌ڵگرت وكه‌وته‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لمى ژێر گوڵ, ئینجا به‌چنگ لمى ده‌ردا تاگه‌یشته‌ دڵنیایى .. به‌خوێن ساردیه‌وه‌ ووتى ئۆو..هه‌ر ده‌بوو بزانم ئه‌وه‌ى بینى ته‌رمى پیرێژنه‌ ئه‌نفالیك بوو. تۆى گوڵى له‌فه‌قیانه‌ى كراسه‌كه‌یدا هه‌لگرتبوو.
له ماڵپه‌ڕی ئه‌نفالستانه‌وه

1 کۆمێنت:

At November 7, 2007 at 2:00 PM, Anonymous Anonymous said...

ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ لاپه‌ڕه‌ی كۆنه‌ و له‌م ده‌فته‌ره‌دا تازه‌ده‌نوێنێ!

چاوه‌ پڕ غورووره‌كانی بابم ته‌ڕن، ئیتر ئه‌و فرمێسكه‌ نێرانه‌ی كه‌ ساڵان دایكم باسی ده‌كرد، ئه‌و فرمێسكه‌ی كه‌ ساڵان، بینینی بۆ خه‌ڵك ببوو به‌ ئاوات، ئه‌و فرمێسكه‌ی كه‌ بۆ هیچ قاره‌مانێكی چیاش نه‌هاتبووه‌خوار، ئه‌مساڵ ئه‌مه‌چوارساڵه‌ ئه‌مكاتانه‌ دێته‌خوارێ.

ئه‌مه‌.. دڕاما نییه‌! راسته‌، به‌ڵام چ راستییه‌ك؟ راستییه‌ك كه‌ دڵی خواش ده‌له‌رزێنێ!

به‌م چاوه‌ كوێرانه‌ی خۆم بینیم! به‌م چاوانه‌ی كه‌ ئێستاكه‌ دزی چركه‌ساته‌ تۆمارنه‌كراوه‌كانن، بینیم! سوێند به‌ گه‌وره‌یی فرمێسكه‌كانی باوكم! سوێند به‌ خۆم، به‌ تۆ، به‌و خوایه‌ی به‌منداڵی خۆشم ده‌ویست و خزمی خوای نه‌نكم بوو! بینیم.. به‌م چاوه‌ كوێرانه‌ی خۆم بینیم !

كه‌ڕ بوو، ڵاڵ بوو، چوارساڵان بوو، جوان بوو، منداڵ بوو، به‌قوڕ بێنزێك و لۆدێرێكی ساز كردبوو، له‌بن كۆمایه‌ك خۆڵ هه‌ڵترووشكابوو، به‌لۆدێره‌كه‌ خۆڵی ده‌كرده‌ بێنزه‌كه‌یه‌وه‌، لۆدێرێكی راستی. به‌ خوا قه‌ستی نه‌بوو! ئه‌ی ئه‌گه‌ر قه‌ستی بوو بۆ ئه‌وكاته‌ی من چاوه‌كانم ده‌رپه‌ڕِین، ئه‌وكاته‌ی زمانم له‌ زاردا شكا، ئه‌وكاته‌ی به‌ربه‌یانێكی سارد بوو، پاییز بوو ، ئه‌وكاته‌ی هه‌موو خه‌ڵك مه‌ستی خه‌و و خشت پێژان بوون، ئه‌وكاته‌ی هاوكلاسییه‌كانم دوو حه‌فته‌ بوو خه‌ریكی ده‌رس خوێندن بوون، ئه‌ی بۆ ئه‌و لۆدێره‌ی كه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن: قه‌ستی بوو! ئه‌ی بۆ؟ بۆ كاتێك كه‌وچكه‌ خه‌واڵووه‌ پڕ خۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵڕشت، لاسه‌ شۆڕی كه‌ڕ و ڵاڵ، به‌ راستی وه‌بن كه‌وت ؟ ئه‌ی بۆ كاتێك بابم به‌ په‌له‌، به‌ چنگه‌ خوێناوییه‌كانی، هێنایه‌ده‌ێ، لاس! لاس ده‌ڵیم ! ئه‌ی باشه‌ بۆ؟ بۆ به‌ڕاستی لاس مردبوو؟
http://mindal.blogfa.com/

 

Post a Comment

<< Home