له ته‌نیشتم دامه‌نیشه جائیز نیه
كه زه‌مه‌ن ناتوانێ ته‌عبیر له خۆی بكات و مردوه‌كانیش كۆڵناده‌ن بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی تازه، ده‌بێ له ته‌نیشت یه‌ك دانه‌نیشین
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی گیروگرفتی په‌رله‌مانتارێكی پیاو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی ژن له دانیشتنی ڕۆژی 21/3/2006 سه‌رسام بووم. هه‌ستم به ئازاری ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره كرد و چۆن ئه‌و له داخان له ژووری په‌رله‌مان ده‌رچوو، منیش له داخان له نوسینی بابه‌تێك وازم هێنا و له جیاتی ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره ئه‌و پارچه شیعره‌ی خواره‌وه‌م هۆنیه‌وه، پێشكه‌شی ده‌كه‌م به هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به خۆ هه‌یه
له ته‌نیشتم دانه‌نیشی، جائیز نیه
لێم سڵ مه‌كه
من له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن نیم
كچی ئێره‌م
خوشكم، دایكم، تێكۆشه‌رم، بۆیه لێره‌م
لێم سڵ مه‌كه
ئه‌و ساته ده‌ستنوێژه‌كان به هێز ده‌بن
كه هه‌ردوكمان به‌یه‌كه‌وه
به دوای هه‌ویه‌ی به عه‌ره‌بكراومان ده‌گه‌ڕێین
كه هه‌ردوكمان
به كڵاشه‌وه
نوێژی داواكاریه‌كانمان
له ناو كۆشكی په‌رله‌مانی پێكه‌وه‌مان
ده‌خوێنین و
ئازاری عومه‌ری خاوه‌ر
له‌گه‌ڵ ده‌نگی نه‌بیسراوی ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالكراومان
پێكه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی توركی و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین
لێم سڵ مه‌كه
ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌كه‌ی تۆ
هی چه‌ند ساتێك به‌ر له هاتنه ژووری كۆشكی په‌رله‌مان بێ
هی من له‌گه‌ڵ خاپووركردنی چوار هه‌زار مزگه‌وتیش، هه‌ر خۆڕاگره
ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌كه‌ی تۆ
هه‌ڵگیراوی چه‌ند گوڵمه ئاوێكی شار بێ
هی من له‌به‌رده‌م چوارچرا، به خۆڵی له خوێن نقوم بوو،
تا هه‌نوكه‌ش تێموم ده‌كا، پێداگره
* * *
(1) http://www.dengekan.com/doc/2006/1/smkoKarim23.pdf
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home