چه‌ند ده‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن
چه‌ند ده‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن
Ibrahim Melazade
(1)
ئێره ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی دروست كرد، كه خۆمی تیادا ببینم
له‌گه‌ڵ مۆرانه نامۆكانی زوو یا تازه هاتوو
ڕه‌هه‌ندێك هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه
كه منی دهتاواندهوه ناو خوهكان و
ئه‌وانیشی به سه‌ربازی بۆ قه‌ده‌ره‌كان ئارایشت ده‌دا
ئێره زه‌مه‌نه‌كانی زووی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه
كه هه‌وره‌كان نه‌یانده‌ویست باران به‌و ده‌ڤه‌ره‌دا گوزه‌ر بكات
ئێره ویسته‌كانی ئازاد نه‌ده‌كرد
به‌ڵام فێری ئازادی ده‌كردن
ئێره ئه‌وێی له‌گه‌ڵ خۆ تێكه‌ڵ نه‌ده‌كرد
به‌ڵام ده‌یه‌ویست دوو چاو بۆ ژیانی ئه‌وێ
بكاته گه‌ردانه‌ی هه‌موو كۆڵانه بێكۆتاییه‌كانی ترس
ئێره
ترسنۆك نیه
تا ئه‌وان لێی بترسن
قه‌ڵه‌مه‌كانی ئێره ئه‌و ویژدانه‌ن
ترس ده‌هۆننه‌وه و ترسی پێ ده‌ترسێنن
نزایه‌كان ده‌پێچنه‌وه و كڕنوشه‌كان برسی ده‌كه‌ن
ئێره سه‌ره‌تای خه‌ونه‌كانه
بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ون ده‌خۆن
خه‌ون ده‌ڕنن
خه‌ون ده‌دورنه‌وه
خه‌ون په‌ڕاگه‌نده ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار ببێ
خه‌ون هه‌ڵناگرن بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به ئه‌ژدیها
خه‌ون ده‌كه‌ن به لاپه‌ڕه‌یه‌ك و له زه‌مه‌نی سبه‌ینێ هه‌ڕاجی ده‌كه‌ن
ئێره تا هه‌نوكه‌ش له‌گه‌ڵ جیاوازیدا ده‌ژیێ
جیاوازی ده‌هۆنێته‌وه
دڵۆپه خوێنه ڕژاوه‌كانی زه‌مه‌نه دوور و نزیكه‌كان
له ناو یه‌ك جیاوازیدا
فێری سه‌دان جیاوازی ده‌كات
نه‌ستی تۆڵه‌یان
ملی هه‌ورازه‌كانی ئێره ده‌گرێ و
نه به سبه‌ی ده‌گه‌ن و
نه دوێنێشیان بۆ دروست ده‌بێته‌وه
ئێره به دوای مه‌عریفه‌ی كوێره‌كاندا
چاو ساغه‌كان فێری ڕۆیشتن ده‌كات
ئێره هه‌موو ڕۆژێ ده‌یه‌وێ ئه‌وێش دروست كات
ئێره‌ش شێ بكاته‌وه
زهمهنهكانیش
به ڕوحه نه‌گریس و به ویسته دڕۆنگهكان
به‌ره‌و ئهوێیهكانی تر
پهڕاگهند بكات
ئێرهكان خه‌میان بۆ بێخه‌می بێخهمهكان
ده‌كرد به‌و سه‌ره‌تایه‌ی
كه ئهوێكان ده‌یانگوت كۆتایی نایه‌ت
ئێره ئه‌و مه‌رگه ساته‌ی ده‌ژیانده‌وه
كه له له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كانی لێك ده‌ترازان و
سه‌ره‌تایێكی بێ كۆتایی بۆ ئاكامی ڕوحه هه‌ڵاتوه‌كان داده‌نا
ئێره نه‌یده‌ویست ئه‌وێ بێ
ئه‌وانیش نایانه‌وێ ئێره بن،
به‌ڵام ئهوێكانیان به‌سه‌ر ئه‌و به‌ردانه‌ی كه لێره دروست بووبوون هه‌ڵواسی بوو
(2)
ده‌نگێكی نزمیش له قوڵاییه‌كانی ئێره و ئه‌وێدا
بڵقی ده‌دا
به ئاوزینگه پچڕپچڕه‌كان و
به پێ ههڵاوساوهكانی
مۆدێلێكی تازه‌ی شه‌ڕی داده‌هێنا
به سووربوونه‌وه به‌ره‌و ڕووم ده‌بووه‌وه و
ده‌یگووت:
له نێوان ئێره و ئه‌وێدا
شه‌وێك هه‌یه
مێژوهكان ده‌سڕێته‌وه و ئێستاكانیش نامۆ ده‌كات
شه‌وێك هه‌یه
قه‌ڵغانێكی مۆنه بۆ پهڕاگهندهكان
حه‌زێكی چڵێسه بۆ جارێكی تر بهندكردنهوهی سهرابهكان
ڕۆژێك هه‌یه
نه‌ده‌بینێ و نه بۆنی ده‌ریاكان ده‌كات
نه ژووره تاریكه‌كان ده‌بڕێ و نه تۆنێڵهكان ده‌دۆزێته‌وه
ڕۆژێكی پشت كوڕ و له‌رزۆك
گه‌رمایی جاجمێك به پهڕاگهندهیهك نابه‌خشێ
(3)
به‌بیرمه كه ده‌یانگووت ئه‌وان سێبه‌ری یه‌كترن
یه‌كێكیان نیشانه‌ی ئه‌ویتریانه
هه‌ردوكیشیان
ئێره و ئه‌وێ
به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
بۆ ئێواره‌یه‌كی سووری سۆزانیه‌كان پیل به‌ست ده‌كه‌ن
ده‌یانه‌وێ ویسته ئازاده‌كان ده‌رچن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێره مۆنهكان و ئه‌وێ خنسهكان
بۆ ئه‌و په‌ناگانه‌ی كه له هیچ كوێیه‌كدا ده‌ست ناكه‌ون
* * *
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home