رۆندک: پیرۆزباییه‌كی به دره‌نگه‌وه

Friday, September 30, 2005

پیرۆزباییه‌كی به دره‌نگه‌وه

كاك هه‌ڵۆ سه‌لام كه دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه، ماوه‌ی ساڵێكه نامه‌ی ماسته‌ری ته‌واو كردووه. ئه‌و كات پیرۆزباییم لێكرد و ئه‌و پیرۆزباییه‌شم نوسیبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاگه‌كه‌مدا بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ به ئه‌رشیفه‌كه‌مدا چوومه‌وه ئه‌و چه‌ند دێڕانه‌ی خواره‌وه‌م خوێندنه‌وه و دوایی ته‌ماشام كرد له بڵاگه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌‌ته‌وه:

پیرۆزبایی:
(به‌ڕێز كاك هه‌ڵۆ سه‌لام، له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی وه‌رگرتنی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ت لێده‌كه‌م و ئومێد ده‌خوازم ببیت به پێشه‌نگ بۆ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان.
ئومێدیش ده‌كه‌م كۆڵ نه‌ده‌یت و ملی ڕێگای وه‌ده‌ست هێنانی دوكتۆرا بگریت، ئینجا به ئاسووده‌یی خێزان به‌یه‌كه‌وه بنێی. هه‌ر بژیت و دووباره پیرۆز).

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه پیرۆزباییه‌كه‌م بوو بۆ كاك هه‌ڵۆ سه‌لام. داوای بوردنیشی لێده‌كه‌م كه له بیرم چووبوو لێره‌ی دایبنێم. به باشیشم زانی هه‌ر بڵاوی بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ناو ئه‌رشیفی بڵاگه‌كه‌م.

0 کۆمێنت:

Post a Comment

<< Home