رۆندک: دارا داری دی

Monday, April 18, 2005

دارا داری دی

ڕۆژگارێكی زۆر خۆش بوو، زۆر چێژم له‌و وێنه پڕ ڕه‌نگ و ناسكانه وه‌رده‌گرت. ئێستاش له‌گه‌ڵ دابێ ئه‌و ڕه‌نگانه چاوم پڕ ده‌كه‌ن. ئه‌ی ڕه‌قیب و كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌ ئه‌و قه‌تاره هه‌رگیز له بیر نه‌كراوه‌ن كه سه‌ر‌قافڵه‌كه‌ییم نه‌ده‌دا به‌كه‌س، هه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ی كه پێی ده‌گوتین دارا دوو داری دی، هێنده دیدی له‌سه‌ر داره‌كان ڕانه‌ده‌گرت و پازی ده‌دایه سرووده‌كان و ڕۆژانه دووپاتی ده‌كرده‌وه و ڕای ده‌گه‌یاند، به ده‌می خۆی هاواری ده‌كرد و ئێمه‌ش له دوویمان ده‌گووته‌وه: كورد زیندووه، نه‌مردووه. مامۆستا یه‌حیا وێنه‌یه‌كه له‌و وێنه جوانانه‌ی كه شوێنێكی گرنگی له زیهن و هزره‌كانمدا پاوان كردووه، ئه‌و وێنه‌یه‌ش ئه‌و ساته‌یه كه مامۆستا یه‌حیا و سرووده‌كان و ساته خۆشه‌كانی مناڵیم دێننه‌وه یاد.

3 کۆمێنت:

برا وێنه‌كه‌ ده‌رنه‌كه‌وت

 

وێنه‌یه‌كی زۆر جوانه‌و هه‌موو منداڵی خۆمانمان ده‌هێنێته‌وه‌ بیر، من كه ئه‌و وێنه‌یه ده‌بینم، خوم ده‌بینمه‌وه‌ له پێشی پۆله‌كه‌ماندا دانیشتومو سه‌یری حه‌وشه‌ی مه‌كته‌ب ده‌كه‌م، جریوه جریوی چوله‌كه‌یه، ده‌ڵێم خوایه كه‌ی جه‌ره‌س لێده‌دات .

 

At July 3, 2005 at 4:23 AM, Anonymous Anonymous said...

به‌خوا میش ئه‌و یادگارییه‌ئانی مناڵیم هاته‌وه‌یاد

 

Post a Comment

<< Home