!!!!!!!هااااااااااااااااا ئه‌نفال
هه‌رچه‌ند بیر له پڕۆسه‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌مه‌وه، بێ ئارامی ده‌مگرێ و تژی قورگم گریان ده‌بێ. هه‌رچه‌ندیش بیر له گه‌نده‌ڵی و ناپاكی پارته كوردی و هه‌ندێ سیاسی كورد ده‌كه‌مه‌وه ڕق ده‌مگرێ. ئه‌و ڕۆژانه‌ی دینداریمان ده‌كرد به ناوی دینداریش هه‌تك ده‌كراین و قڕ ده‌كراین، ئه‌و ڕۆژانه‌ش كه ده‌رفه‌تی تۆڵه‌ی ئه‌نفالكراوانمان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وت پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان پڕۆسه‌ی ئیباده‌كردنی یه‌كتریان هه‌ڵگرتبوو، له‌شكری دوژمنانیان بۆ سه‌ریه‌كتری ده‌هێنا. مه‌زڵومیه‌تی خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووتی كورد له باسكردن نایه، قورسایی به‌قه‌د كیشوه‌رێكه. دووبه‌ره‌كی نێوانیشمان له باسكردن نایه، برینهیهكه له جه‌سته‌ی زیندوهكانمان و ئهنفالكراوهكانیشمان.
سڵاوێكی ئه‌به‌دی بۆ ئه‌نفالكراوانمان، نه‌فره‌ت له شه‌ڕ و له شه‌ڕخوازان.
سڵاو له ئه‌نفالكراوان له ڕۆژی ئه‌نفال و له ڕۆژی زینده‌به‌چاڵ كردنیان و له ڕۆژی ژیانهوهشیان
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home