به ئاسووده‌یی بخه‌وه مه‌رزیه‌خانم
كۆچی كردوو له به‌رچاوان ون بوو، به‌ڵام ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی له هه‌موو سات و كاتێكدا له هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی كوردستان و هه‌نده‌ران ده‌زرنگێته‌وه. ئاخر دڵسۆزی مه‌رزیه بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وی جوان كردبوو. كه ده‌یخوێند هه‌ستم ده‌كرد بۆ خۆشی گه‌له‌كه‌ی ده‌خوێنێ. هه‌ستم ده‌كرد ده‌سوتێ بۆ یه‌ك چركه‌ساتی میلله‌ته‌كه‌ی.
ئاخر ڕۆڵه‌كانی كورد پێویستیان به‌و كه‌ڵه مرۆڤانه‌یه كه هیچ وشه‌یه‌ك و هیچ وزهیهكیش بۆ غه‌یری گه‌له‌كه‌یان به فیڕۆ ناده‌ن. ئه‌و و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندنیان و چالاكی مۆزیكیان به كاڵا‌و باڵای میلله‌ته‌كه‌یاندا هه‌ڵده‌گوت و هه‌ڵده‌ڵێن، لاواندنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ گه‌له‌كه‌یان له لاواندنه‌وه‌ی دایكێك بۆ ڕۆڵه‌كه‌ی به سۆزتر بوو. "كوردینه ساتتان ساته" ئه‌و هاواره به سۆزه‌یه كه‌م وایه سترانبێژێك ئاوا به سۆزه‌وه بتاوێته‌وه. ئه‌و كۆچی له گه‌له‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ده‌نگه‌كه‌ی میوانی هه‌موو ماڵێك ده‌بێ و به نه‌مری له دڵی هه‌موان ده‌مێنێته‌وه.
به ئاسووده‌یی بخه‌وه مه‌رزیه‌خانم هه‌موو دۆستانت له كوردستان و هه‌نده‌ران دڵیان پڕه بۆ ئه‌و كۆچه پڕ له ناوهختیهت. به ئاسووده‌یی بخه‌وه و خوات له‌گه‌ڵ.
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home