دادگایی كردنی سه‌ددام
ڕۆژانێك به خه‌ونیش هه‌ستم به‌وه نه‌ده‌كرد كه ڕۆژێك دێ ئه‌و دیكتاتۆره به چاوی خۆم ده‌بینم دادگایی ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بینیم، نه‌ك هه‌ر بینیم، به‌ڵكو كوردێكیش سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه بوو ئه‌مر و نه‌هی به‌سه‌ر دیكتاتۆردا ده‌كرد، وامده‌زانی بۆ خۆم دادوه‌رم و خۆم له هه‌ڵوێستی ئه‌ودا ده‌بینیه‌وه، كه به ڕێز له‌گه‌ڵی هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ، بۆیه‌ش پێی ده‌گووت: سه‌ید سه‌ددام، ناو و پیشه‌ت و ته‌مه‌نت. ئاخر ئه‌و دیمه‌نانه گاڵته نین، كه سه‌دام له قه‌فه‌سی تاونباریدا ببینین و پێی بڵێن گومان‌لێكراو سه‌دام حوسه‌ین، تۆ دان به تاوانهكانتدا ده‌نێی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌خێر.
دونیایێكی سه‌یره، كچه‌كه‌یشی له كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ده‌یگووت: من شانازی به باوكمه‌وه ده‌كه‌م، چونكه پاڵه‌وانه. به‌ڕاستی ماڵێك به ماخۆی نه‌چێ حه‌رامه.
ئه‌وڕۆژه‌ی ڕوخا، پارچه شیعرێكم له‌سه‌ر دانا، به‌ناوی: ده‌بڕۆ سه‌دامی خائین مۆسكو نیوه‌ی ڕێیه‌ت بێ. به‌ڵام پێم وابێ حوكمی خه‌ڵكی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ و گۆڕبه‌گۆڕی ده‌كه‌ن.
ده‌با بڕوا و تۆڵه‌ی هه‌زاران قوربانی لێ ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌داردانی گوناهه، چونكه مردن بۆ دیكتاتۆرێكی ئاوا ئاسووده‌ییه. ده‌زام ده‌بێ چیلێبكرێ، به‌ڵام كێ گوێ له ده‌نگمان ده‌گرێ؟ ده‌نگمان به هیچ كوێیه‌ك ناگا.
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home