ئاخافتن به عه‌ره‌بی
دوو ڕۆژ به‌ر له ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌م له هه‌ڵوێستێكدا زۆر به‌سه‌رخۆمدا شكامهوه. كاتێك مام جه‌لال وتارێكی به عه‌ره‌بی ده‌دا، منیش ده‌مه‌ویست گوێی لێ بگرم و بزانم چی یێژێ. له‌و ده‌مانه‌دا كچه‌كه‌م ده‌ستی به قسه‌كردن كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی، منیش گوتم: ئه‌رێ تۆزێ بێده‌نگ؟ گووتی: به‌خوا بابه من لێی حاڵی نابم و بۆیه ده‌ستم به قسه‌كردن كرد. منیش ناچار بووم بێده‌نگ بم، چونكه سه‌ركرده‌یه‌كی كورده و له پێته‌ختی كوردستان به زمانی بێگانه ده‌ئاخڤێ، ده‌بێ من چ وه‌ڵامێكم بۆ كچه‌كه‌م هه‌بێ؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونكه سه‌رۆك كۆماری عیراقه؟ ئه‌ی قه‌ول نیه زمانی كوردیش زمانی ره‌سمی عیراق بێ؟ یا تا سه‌ر بمێنێ عاجباتیان ده‌بینێ!!!
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home