Newroztan piroz
جه‌ژنی نه‌ورۆز له تێكڕای گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌م
ئه‌م ساڵه‌و هه‌موو ساڵێك به خۆشی
جه‌ژنه جه‌ژنی كوردستانه
جه‌ژنی نه‌ورۆزه
به تیشكی ئاگر ده‌نوسم
جه‌ژنه پیرۆزه
ئاخر نه‌ورۆز بۆ كورد هیچی كه‌متر نیه له شه‌هاده‌تی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی بۆ شیعه‌كان، ئه‌وان بزاڤی حوسه‌ین به شۆڕش و به‌رخودان ده‌زانن، نه‌ورۆزیش ڕۆژی ژیانه‌وه‌ی هه‌ست و سۆز و كۆڵنه‌دانی مرۆڤی كورده، هه‌وێنی هه‌میشه‌ی شۆڕش و خۆ له بیر نه‌چوون بۆۆه
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوومان ده‌خه‌نه دڵی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ئه‌سڵی نه‌ورۆز و شێوه‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی، پێم وایه به ساده‌یی بیر ده‌كه‌نه‌وه، هێشتا ڕهگوڕیشی ئه‌و ڕۆژه له دڵودهروونی خه‌ڵكی كوردستان نازانن چه‌نده، ئه‌و ڕۆژه خوێنی شاده‌ماری زیندووبوونه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی مرۆڤی كورده
له‌به‌ر ئه‌وه زیندوو ڕاگرتنی به قه‌د زینجیر له خۆدان و شین و واوه‌یلای شیعه‌كان گرنگه بۆ درێژه‌دان به گیانی به‌رخودانی و به‌رگری كردن له مافه ڕهواكان
با هه‌ر زیندوو بێ نه‌ورۆز و پیرۆزیش بێ له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home