پیرۆزبایی ... پیرۆزبایی ... پیرۆزبایی
بخوێنن خوێندن مه‌رهه‌مه بۆ زامی گه‌ل
به‌م دێڕه شیعره و به خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه، پیرۆزبایی ته‌واوكردنی نامه‌ی ماسته‌ر له به‌شی كۆمه‌ڵناسی، له به‌ڕێز كاك ئیحسان عوسمان وه‌ڵزی ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌م سه‌ره‌تایه‌كی به سوود و وێستگه‌یه‌ك بێ بۆ ته‌واوكردنی دوكتۆراكه‌ی.
ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه‌ی كاك ئیحسان و براده‌رانی تریش بۆ به‌رده‌وامبوونیان له خوێندن و په‌ره‌پێدانی هه‌وڵ و تواناكانیان مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو تاكێكی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌مانه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستبوونی كادیری به توانا له بواره جیاوازه‌كانی زانست‌دا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش وه‌كو ده‌یان و هه‌زارانی دی ده‌یانتوانی ئیش بكه‌ن و پاره كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دیدگای دروست و به سوود بۆ خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان ئه‌و ڕێبازه‌یه كه ئه‌وان هه‌ڵیان بژاردووه، به سوود وه‌رگرتن له‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌وروپیانه‌ی كه كه‌م وایه توانرابێ به شێوه‌یه‌كی دروست سوودیان لێ وه‌ربگیرێ.
دووباره پیرۆز و نه‌خشه‌ش بێ له ته‌واوكردنی دوكتۆراكه‌ی، كه دڵنیام نامه‌ی ماسته‌ری ئه‌و و كاك هه‌ڵۆ و كاك عادل باخه‌وانیش شتێكی ڕواڵه‌ت نیه، به‌ڵكو به تێگه‌یشتن و به ماندوبوونێكی زۆر و به وه‌رگرتنی زانسته‌كه‌ش توانیان كۆسپه‌كان تێكبشكێنن و ملی ڕێگای خوێندن بگرن.
پیرۆز بێت و مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیش بێت و هه‌ر بژین.
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home