قهندیــــــــــــــــل
كه قه‌ندیلم ناسی بزه‌یه‌ك بوو له یه‌كێك له دۆڵه سه‌خت و حاسێكانی مه‌ریخ،
چاوه‌رێی
ژوانی
ئێمه‌ی ده‌كرد!!
چارشێوی هه‌ورینی لاده‌دا و ده‌یگووت:
ئێوه ئه‌ی مهلولهكان، ئاوڕێك له باڵاكه‌ی من بده‌نه‌وه!
ئه‌و باڵایه‌ی
تا هه‌نوكه‌ش قابیلی چه‌مانه‌وه نیه!.
ئێوه هۆ ئه‌وانه‌ی بێ براده‌رن،
من هه‌ر لێره‌م
له حزوری حه‌زره‌تی شكۆدا گۆرانی بۆ گه‌وره‌یی ئێوه ده‌چڕم!!
له حزوری كولانه بازنه‌ییه‌كه‌ی ئیمرالیدا
له‌وێی دڵ
بوونێك
هه‌ناسه‌یه‌ك
درودێك
بۆ ئێره‌ی ڕوح، ئێره‌ی ئێوه ده‌هێنمه‌وه!
سه‌ری به‌رزی من
به ماچی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و گه‌ریلایه‌كی هاوچه‌رخ به‌رزتر بووه
باڵاكهم
به شۆخی كچۆڵه‌یه‌كی عاشقی ئازادی ڕازاوه‌ته‌وه و
ڕازهكانم سپێده‌و ئێواران له‌به‌رامبه‌ر عیشقی بێ سنووریدا نوێژی بێده‌نگی ده‌كه‌ن
ئێره زمه‌ی دێ
له زه‌رده‌خه‌نه
بۆیه خواوه‌نده‌كان هه‌موویان ده‌یانه‌وێ بێن بۆ ئێره، فێری زه‌رده‌خه‌نه بن!.
ئێره زمه‌ی دێ
له فرمێسك
بۆیه مودده‌تێكه حاجیه‌كان ئێره‌یان كردووه به ڕووگه‌ی خۆیان!.
ئێره دایهنگایه، دایه‌نگا
هۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای پیره دایكێكدا وێڵن!
ئێره باخچه‌ی وته پیرۆزه‌كانی زه‌مه‌نی له‌بیرچوونه‌وه‌یه..
هۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا له دوعا خوێندن تێر نه‌بوون!.
ئێره باوه‌شی به‌ره‌و ئه‌به‌دیه‌ت چوونه..
هۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له فهنافیللادا مۆدێلێكی تازه‌ی خۆشه‌ویستی به دیاری بۆ سروشت ببه‌ن.
ئێره دوا هه‌ناسه‌ی مانه..
هۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای خۆدۆزینه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن!.
* * *
له دوتوێی ونبووندا قه‌ندیل ده‌یگووت
من هه‌ر لێره‌م،
هه‌مووتان ونبن من دوا هێمای خۆ دۆزینه‌وه ده‌بم
هه‌موو نهفرهتهكانیش ڕوو لێره بكه‌ن..
یه‌ك پوشكه بهفریشیان بۆ گڵاو ناكرێ!
ئاخر، كه‌ی بووه عیشق به ڕق گڵاو ببێ؟!
كه‌ی بووه سروود به ده‌نگه‌ده‌نگی بۆمب ماناكانی له‌ده‌ست بدات؟!
ئه‌و حاجیانه‌ی هه‌موو ڕۆژ جارێك به‌ده‌وری قه‌ندیلدا ته‌وافێك ده‌كه‌ن و
قومێك زه‌مزه‌م له ئازادیه ئهبهدیهكهی سپی و ساردی خۆ مهڵاسداوی ناو لاتهكانی قه‌ندیلدا ده‌خۆنه‌وه،
به‌ر له‌وه‌ش خه‌وی عیشقی وڵاتێكی دزراو بیانباته‌وه،
له حزوری پیر و شێخ و میر و مه‌لا نهمرهكاندا
له حزوری هه‌ناوه پڕ له ڕوحهكانی عه‌رعه‌ردا
له حزوری عامودا و
قارنێ و
دێرسیمدا،
سروودی "له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه" ده‌ڵێنه‌وه.
ئاخر قه‌ندیل له‌گه‌ڵ بووندا هاتۆته بوون
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ببێ بۆته لانه‌ی عهشقبازانی شه‌هیدبوون
له‌ناو جه‌رگه‌ی نیشتمانێك
سوێندی خواردووه
دان به‌دابه‌شكردنی شوومی كه‌س نه‌نێت!
چۆن دڵی گه‌وره‌ی شوێنی خوێنی هه‌مووانه
باوه‌شیشی هێلانه‌ی گه‌رمی به‌سۆزی ڕۆڵه‌كانی هه‌ر چوار دیوه مه‌زنه‌كانه
سوێندی خواردووه،
چۆن ئه‌نقه‌ره بۆته ناوه‌ندی بازاڕی ڕق و قینی گوورگه بۆرهكانی دونیا!
ئه‌ویش ببێته ناوه‌ندی خۆشه‌ویستی كوڕ و كچه ناسكه‌كانی وڵاتی چیا!!