شه‌ڕی نه‌وه‌كان
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عراقی عه‌ره‌بی ڕوویدا، دانانی پنتهكان بوو له‌سه‌ر پیته‌كان. ئاشكراكردنی ئه‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕێكراوه بوو كه ئاشكرابوونی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كات بوو. ئه‌وه شه‌ڕی ئه‌مڕۆی عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه نیه، ئه‌وه شه‌ڕێكه ڕهگووڕیشهكانی بۆ زیاتر له 1450 ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه بۆ پێش بانگی ئیسلام، ئه‌مه شه‌ڕی به‌نی عهبدوددار و به‌نی هاشمه. ئه‌و دوو برایه‌ی كه به سه‌دان سوار و هێزێكی زۆر ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و وه‌ختا بوو یه‌كێك ئه‌وی تر له ناو ببات، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات پێكهاتن و شه‌ڕه‌كه‌یان دواخست، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌نی هاشم توانیان به‌نی عهبدوددار ده‌سته‌مۆ بكه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌بووسوفیان سه‌ر دانه‌وێنێ بۆ نه‌وه‌ی هاشم موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا. به‌ڵام زۆری نه‌برد دوای وه‌فاتی ئه‌و ئه‌و شه‌ڕه جارێكی تر سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، تا موعاویه تۆڵه‌ی هه‌موو تۆڵهكانی له به‌نی هاشم كرده‌وه، تا یه‌زیدی كوڕی موعاویه توانی به بڕینی سه‌ری حوسه‌ین كۆتایی به هێز و توانای به‌نی هاشم بێنێ. تا ئه‌و ئاسته‌ی به درێژایی ئه‌و مێژووه ده‌بوایه به‌نی هاشم و هه‌وادارانیان به نهێنی بژیێن، ئیتر تا ئه‌مڕۆش ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر به‌رده‌وامه، شه‌ڕه‌كه ڕووی عه‌قیدی و ئایدیۆلۆژی وه‌رگرتوون، هیچ هێزێك نیه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بێنێ، مه‌گه‌ر دابه‌شبوون و دابڕانیان له یه‌كتر، مه‌گه‌ر دروستكردنی شوره‌یه‌ك له نێوان نه‌وه و ڕۆڵه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه له دێرزه‌مانه‌وه نه‌یار.
ئه‌مه‌یان هه‌مووی به‌لایه‌ك، چونكه ئه‌وان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و ئامۆزای یه‌كترن، كه‌یفی خۆیانه چ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی داخه، میلله‌تانی ترن، ئێرانی، پاكستانی، هیندی، ئه‌فغانی و تد، ئه‌وانه تا هه‌نووكه‌ش باجی شه‌ڕی به‌نی هاشم و به‌نی عهبدوددار ده‌ده‌ن. كوردیش یه‌كێكن له‌و میلله‌تانه‌ی كه باجێكی بێ سنووری كێشه‌ی ئه‌و دوو تیره‌ی قوڕه‌یشیان داوه، تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و باجه ده‌ده‌ین.
ده‌بێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتبێ كۆتایی به‌و كێشه‌یه بێنین؟؟؟ یا پڕوشكی ئه‌و شه‌ڕه ده‌په‌ڕێته‌وه كوردستانیش؟؟