رۆندک: ساڵیادی له‌سێداره‌دانی چوار ئه‌فسه‌ره‌که‌ی کوردستان

Sunday, June 19, 2011

ساڵیادی له‌سێداره‌دانی چوار ئه‌فسه‌ره‌که‌ی کوردستان


به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی چوار ئه‌فسه‌ره‌که‌ی کوردستان که‌ له‌ 19 حوزه‌یرانی 1947 له‌سێداره‌دران

عزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز -عه‌قیدى روكن : دوا ئامۆژگاریم ئه‌مه‌یه‌ بۆ گه‌له‌كه‌م ئه‌م رێگایه‌ى من گرتومه‌ ئه‌وانیش بیگرن، مردن له‌ پێناوى كامه‌رانى گه‌ل به‌رزترین سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ ئاده‌میزاد
مسته‌فا خۆشناو - نه‌قیب: دارى ئازادى گه‌لان به‌ خوێن ئاو ئه‌درێت، با خوێنى منیش دڵۆپێك بێ له‌و خوێنه‌ى بۆ ئازادى عێراق و گه‌لى كورد. بژى كورد و كوردستان به‌ ئازادى و سه‌ربه‌ستى

خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم- مولازمى یه‌كه‌م: ئیستیعمار و نۆكه‌رانى ئیستیعمار ئه‌توانن من و سه‌ده‌هاى وه‌كو من بكوژن، به‌ڵام ناتونن 12 ملیۆن كورد و ملیۆنه‌ها ئازادى خواز له‌ جیهان له‌ناو به‌رن

محه‌مه‌د قودسى- مولازم: مردن له‌ رێگه‌ى وڵات.. خۆشترین شته‌ ئاده‌میزاد ده‌ستى بكه‌وىَ، ئێمه‌ش له‌ رۆژى له‌ دایك بوونمانه‌وه‌ هه‌ر به‌ ئاواتى ئه‌مه‌ بووین كه‌ له‌ رێگه‌ى ئازادى كورد و كوردستان و كامه‌رانى گه‌لانى سه‌ر بنێینه‌وه‌
سه‌رچاوه‌: لاپه‌ڕه‌ی ‌هێمن میرانی، فێیسبوک

0 کۆمێنت:

Post a Comment

<< Home