رۆندک: لە پەراوێزی شارستانیەتدا
لە پەراوێزی شارستانیەتدا
توندوتیژی دەبێتە سەرچاوەی لەناوبردنی ژین، پەکخستنی ئەقڵ، ژەهراویکردنی ژینگە
کوا ئیوە مرۆڤن!
ئێوە داڵن لەجەستەیەکی تەپیو
ئێوە ئەو مۆتەکە نەگریسەن، بە هاتنتان پایەکانی زەوی دەهەژێن
ئێوە چ کارەساتێکن
چ بەڵایەکن بۆ مرۆڤایەتی
ئێوە شەوەن
هاتوون و دەتانەوێ خەونە جوانەکان بڕفێنن
زەردەخەنەکان قەڵاچۆ بکەن
بەکردەوە
دوێنێ چ بوون، ئەمڕۆش هەر ئەوەن
تف لە چارەنوستان،
لە دۆستایەتیتان،
لەو بنەمایانەش کە هاوشێوەیی پێ بەخشیوین..
حاشا لە هەموو ئەو خالە هاوبەشانەی کە لەگەڵ ئێوە کۆمان دەکەنەوە
حاشا لە هەموو ئەو خالە هاوبەشانەی کە لەگەڵ ئێوە کۆمان دەکەنەوە!
حاشا لە ئێوە
ئەم پارچە نوسینە وەکو پەستبوونێك لە دیتنی ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا هاتووە:
١٨-٤-٢٠١٤
0 کۆمێنت:
Post a Comment
<< Home