رۆندک: April 2014

Monday, April 21, 2014

ژانێکی نەزۆك

 
ژانێکی نەزۆك
خودایە
خۆت لە پەنجەرە زەبەللاحەکانی گەردووندا،
کۆیلە ئەقڵ کورتەکان دەبینی،
چۆن لە پەنجەرە بچووکەکانی حیزبدا خەڵك بە گەمژە دەبینن!
 
نیشتمان
خۆت لە دەروازەی باخچە پان و بۆڕەکانت؛
شوانە بێ مۆراڵەکان
گاوانە چڵێسەکان؛ دەبینی!
چۆن پەرژینەکانی خۆتیان شکاندوون و
هەرچی گوڵ هەیە خستوویانەتە بەرپێی داڵەکان
خۆشەویستیش لەمێژە لەو پەنایە سەری هەڵگرتووە و نایەتەوە!
 
خۆم
"هاهاهاها"
خودا گیان
لێم مەگرە نە وەکو تۆ خاوەنی زێی ئارامم!
نەوەك نیشتمانیش..
دەتوانم بۆ هەموان بم!
لێم مەگرە ئەم قاقایەم،
بەدوعا، بە نزا، بەنوێژ وەربگرە!
چونکە ئیدی نیشتمان
لانەی بێ حیکمەتەکانە،
تۆش لە وێنای بتێکدا دەپەرسترێیت!
دین و ویژدان و نیشتمانیش بەبەرچاوی تۆوە هەراجن!
 
 

Friday, April 18, 2014

لە پەراوێزی شارستانیەتدا


توندوتیژی دەبێتە سەرچاوەی لەناوبردنی ژین، پەکخستنی ئەقڵ، ژەهراویکردنی ژینگە
کوا ئیوە مرۆڤن!
 ئێوە داڵن لەجەستەیەکی تەپیو
ئێوە ئەو مۆتەکە نەگریسەن، بە هاتنتان پایەکانی زەوی دەهەژێن
ئێوە چ کارەساتێکن
چ بەڵایەکن بۆ مرۆڤایەتی
ئێوە شەوەن
هاتوون و دەتانەوێ خەونە جوانەکان بڕفێنن
زەردەخەنەکان قەڵاچۆ بکەن
بەکردەوە
دوێنێ چ بوون، ئەمڕۆش هەر ئەوەن
تف لە چارەنوستان،
لە دۆستایەتیتان،
لەو بنەمایانەش کە هاوشێوەیی پێ بەخشیوین..
 حاشا لە هەموو ئەو خالە هاوبەشانەی کە لەگەڵ ئێوە کۆمان دەکەنەوە
حاشا لە هەموو ئەو خالە هاوبەشانەی کە لەگەڵ ئێوە کۆمان دەکەنەوە!
حاشا لە ئێوە
 
ئەم پارچە نوسینە وەکو پەستبوونێك لە دیتنی ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا هاتووە:
https://www.youtube.com/watch?v=b-Y92uxWoHU

 ١٨-٤-٢٠١٤