رۆندک: May 2010

Saturday, May 29, 2010

سەرەڕۆییەک

به‌ په‌یژه‌ی فرمێسکه‌کانی مندا سه‌رده‌که‌وت، به‌ ده‌نگیش ده‌ینه‌ڕاند و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێنجانی ده‌نگمی ده‌کرد. ده‌یویست زه‌رده‌خه‌نه‌کانی بکاته‌ لێوارێکی ئارامی ئه‌سرینه‌کانم بۆ له‌نگه‌رگرتن، ده‌نگیشم بکاته‌ بروسکه‌یه‌ک بۆ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ دیوه‌کانی دی. شه‌وی له‌ ڕۆژ گرێده‌دایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی من به‌ئاگا بێمه‌وه‌ که‌تنی تاهه‌تایه‌ی خۆی بکات و هه‌رایه‌ک بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانم بنێته‌وه‌، سه‌یر له‌وه‌دابوو که‌ هه‌موو ئه‌و هه‌رانانه‌وه‌ خۆی نه‌بوو من بووم من