رۆندک: February 2006

Wednesday, February 22, 2006

شه‌ڕی نه‌وه‌كان

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عراقی عه‌ره‌بی ڕوویدا، دانانی پنته‌كان بوو له‌سه‌ر پیته‌كان. ئاشكراكردنی ئه‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕێكراوه بوو كه ئاشكرابوونی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كات بوو. ئه‌وه شه‌ڕی ئه‌مڕۆی عه‌ره‌بی شیعه‌ و عه‌ره‌بی سوننه نیه، ئه‌وه شه‌ڕێكه ڕه‌گووڕیشه‌كانی بۆ زیاتر له 1450 ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه بۆ پێش بانگی ئیسلام، ئه‌مه شه‌ڕی به‌نی عه‌بدوددار و به‌نی هاشمه. ئه‌و دوو برایه‌ی كه به سه‌دان سوار و هێزێكی زۆر ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و وه‌ختا بوو یه‌كێك ئه‌وی تر له ناو ببات، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات پێكهاتن و شه‌ڕه‌كه‌یان دواخست، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌نی هاشم توانیان به‌نی عه‌بدوددار ده‌سته‌مۆ بكه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌بووسوفیان سه‌ر دانه‌وێنێ بۆ نه‌وه‌ی هاشم موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا. به‌ڵام زۆری نه‌برد دوای وه‌فاتی ئه‌و ئه‌و شه‌ڕه جارێكی تر سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، تا موعاویه تۆڵه‌ی هه‌موو تۆڵه‌كانی له به‌نی هاشم كرده‌وه، تا یه‌زیدی كوڕی موعاویه توانی به بڕینی سه‌ری حوسه‌ین كۆتایی به هێز و توانای به‌نی هاشم بێنێ. تا ئه‌و ئاسته‌ی به درێژایی ئه‌و مێژووه ده‌بوایه به‌نی هاشم و هه‌وادارانیان به نهێنی بژیێن، ئیتر تا ئه‌مڕۆش ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر به‌رده‌وامه، شه‌ڕه‌كه ڕووی عه‌قیدی و ئایدیۆلۆژی وه‌رگرتوون، هیچ هێزێك نیه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بێنێ، مه‌گه‌ر دابه‌شبوون و دابڕانیان له‌ یه‌كتر، مه‌گه‌ر دروستكردنی شوره‌یه‌ك له نێوان نه‌وه و ڕۆڵه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه له دێرزه‌مانه‌وه نه‌یار.
ئه‌مه‌یان هه‌مووی ‌به‌لایه‌ك، چونكه ئه‌وان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و ئامۆزای یه‌كترن، كه‌یفی خۆیانه چ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی داخه، میلله‌تانی ترن، ئێرانی، پاكستانی، هیندی، ئه‌فغانی و تد، ئه‌وانه تا هه‌نووكه‌ش باجی شه‌ڕی به‌نی هاشم و به‌نی عه‌بدوددار ده‌ده‌ن. كوردیش یه‌كێكن له‌و میلله‌تانه‌ی كه باجێكی بێ سنووری كێشه‌ی ئه‌و دوو تیره‌ی قوڕه‌یشیان داوه، تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و باجه ده‌ده‌ین.
ده‌بێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتبێ كۆتایی به‌و كێشه‌یه بێنین؟؟؟ یا پڕوشكی ئه‌و شه‌ڕه ده‌په‌ڕێته‌وه كوردستانیش؟؟

Image Hosted by ImageShack.us

Thursday, February 16, 2006

زمانی عه‌ره‌بی له پێنج شوێندا زوڵمی له ئافره‌ت كردووه

ئه‌مڕۆ له گه‌شتێكمدا به‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا، چاوم به‌و نوسینه كه‌وت و به‌لامه‌وه شتێكی جوان بوو، منیش كردم به كوردی
ناوی تایتلی بابه‌ته‌كه

زمانی عه‌ره‌بی له پێنج شوێندا زوڵمی له ئافره‌ت كردووه

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پیاو هه‌ر له ژیاندا بێ پێی ده‌ڵێن (انه حي) واته ئه‌و هه‌ر زیندووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك هه‌ر له ژیاندا بێ پێی ده‌ڵێن (انها حیة) (حیة) ش له زمانی عه‌ره‌بیدا به مانای مار دێ

دووه‌م: ئه‌گه‌ر پیاوێك له كارێكیدا ڕاستی كرد، پێی ده‌ڵێن (انه مصیب) واته ئه‌و ڕاستی كرد. به‌ڵام ئه‌كه‌ر ژنێك له كارێكیدا ڕاستی كرد، پێی ده‌ڵێن (انها مصیبة). مصیبه‌ش واته كاره‌سات

سێیه‌م: ئه‌گه‌ر پیاوێك بوو به دادوه‌ر پێی ده‌ڵێن (انه قاضي)، واته ئه‌و دادوه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك ببێ به دادوه‌ر پێی ده‌ڵێ (انها قاضية). قاضيةش مانای گه‌وره‌ترین موسیبه‌ت، موسیبه‌تێك كه كۆتایی به ژیانی بێنێ

چواره‌م: ئه‌گه‌ر پیاو بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پێی ده‌ڵێن (نائب)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بوو پێی ده‌ڵێن (نائبة)، نائبه‌‌‌‌‌‌‌ش واته موسیبه‌ت

پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پیاو ئاره‌زووێكی هه‌بوو بیكات و لێشی نه‌زانێ پێی ده‌ڵێن (انه هاوي)، به‌ڵام ئه‌گه‌رژنێك ئاره‌زووێكی هه‌بێت و بیكات و لێشی نه‌زانێ، پێی ده‌ڵێن (هاویة) هاویه‌ش یه‌كێكه له ناوه‌كانی جه‌هه‌ننه‌م

لێره‌دا خۆم هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناكه‌م، كۆممێنته‌كان با بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بن.